سکرتێرى ئەنجومەنى سەرکردایەتی یەکێتى: پێمانوایە کارنامەکەى مستەفا کازمى دەنگى پێویست دەهێنێت
فەرید ئەسەسەرد
SNN – هەوراز ئەحمەد
سکرتێرى ئەنجومەنى سەرکردایەتی یەکێتى نیشتمانى کوردستان ڕایدەگەنێت: لەنێو هەموو حیزبەکانى کوردستاندا گۆڕان تایبەتمەندى خۆى هەیە لاى یەکێتى، چونکە یەکێتى و گۆڕان لە بنەمادا یەک مێژوویان هەیە”، دەشڵێت “پێموابێت کارنامەکەى مستەفا کازمى دەنگى پێویست دەهێنێت و خۆشى کارى بۆ ئەوە کردووە، چونکە زۆربەى لایەنەکان لەوە گەشتوون کە عێراق پێویستى بە پێکهێنانى حکومەتێکى نوێیە”.
فەرید ئەسەسەرد بە SNNى ڕاگەیاند: لەناو یەکێتیى نیشتمانیى کوردستاندا سیاسەتى دروستکردنەوەى پەیوەندى نێوان حیزبەکانمان گرتۆتە بەر و لەو چوارچێوەیەشدا لەم ماوەیەدا کۆبوونەوەى دووقۆڵیمان لەگەڵ چەند حیزبێکدا ئەنجامداوە و یەکێتى و گۆڕانیش لە ڕابردوودا گرژییەک لەنێوانیاندا هەبوو، بەڵام لەئێستادا ئەو گرژییە نەماوە و پەیوەندى دووقۆڵى ئەو دوو حیزبە سەرلەنوێ دەستى پێکردۆتەوە”.
وتیشى: “لە کۆبوونەوەکانماندا لەگەڵ بزوتنەوەى گۆڕان چەندین تەوەر گفتوگۆى لەبارەوە کراوە، لەنێوشیاندا باسى لامەرکەزى کراوە کە پێموابێت بزوتنەوەى گۆڕان بۆچوونى جیاوازى لەم بارەوە نەبێت، چونکە ئێمە پرۆژەیەکمان هێناوەتە ئاراوە کە لە بەرژەوەندى هەموو کوردستانە مایەى چارەسەرى هەموو کێشەکانە، بەگفتۆگانیشماندا لەگەڵ بزوتنەوەى گۆڕان ئەوەمان لا ڕوون بۆتەوە ئەوانیش لەخەمى خەڵکدان، بۆیە پشتگیرى تەواوى پرۆژەى لامەرکەزى دەکەن”.
سکرتێرى ئەنجومەنى سەرکردایەتی یەکێتى لەبارەى سەردانى وەفدى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتى قوباد تاڵەبانى بۆ بەغدا ڕایگەیاند: شاندەکەى حکومەتى هەرێم چەندیدن دیداریان دەبێت لەگەڵ بەرپرسانى حکومەتى کاربەڕێکەرى عێراق ئێمە بەوە گەشبینین، چونکە بەردەوامیى کۆبوونەوەکان هێشتا ماناى ئومێد بەخشە ئەوە خراپە کە دەرگاى گفتوگۆ دابخرێت، بەڵام پێناچێت ڕێککەوتنى کۆنکرێتى بکرێت ڕەنگە تەنها چارەسەرێکى کاتى بۆ ئەم یەک دوو مانگە بدۆزنەوە لە بارەى ناردنى بەشە بودجەى هەرێمى کوردستان، چونکە لە ئێستادا حکومەتى عێراق لەسەروبەندى پێکهێنانى کابینەى نوێدایە هەر ڕێکەوتنێک لەگەڵ حکومەتى کاربەڕێکەر بکرێت لەگەڵ پێکهێنانى حکومەتى نوێدا مانایەکى ئەوتۆى نامێنێنێت”.
فەرید ئەسەرسەرد ئاماژەى بەوەشکرد “پێموابێت کارنامەکەى مستەفا کازمى دەنگى پێویست دەهێنێت و خۆشى کارى بۆ ئەوە کردووە، چونکە زۆربەى لایەنەکان لەوە گەشتوون کە عێراق پێویستى بە پێکهێنانى حکومەتێکى نوێیە”.
More News
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
8 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
11 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
8 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
11 hours لهمهوپێش


