سێشه‌ممه عومه‌ر گوڵپى وه‌ك جێگره‌وه‌ى سۆران عومه‌ر له په‌رله‌مانى كوردستان سوێندى یاسایی ده‌خوات

عومه‌ر گوڵپى، به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێری کۆمەڵایەتی لە سلێمانی و سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – مه‌ودا مسته‌فا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه پەرلەمانی کوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (3)ی ئاساییی خولی پایزه‌ى رۆژی سێشه‌مه‌ی راگەیاند، به‌پێى زانیارییه‌كانیش سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان یه‌كێك له بڕگه‌كانى دانیشتنه‌كه ته‌رخانده‌كات بۆ سوێندخواردنى جێگره‌وه‌ى ى سۆران عومه‌ر.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى كوردستان وه‌ریگرتوون، “هه‌رچه‌نده پەرلەمانی کوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (3)ی ئاساییی خولی پایزه‌ى رۆژی سێشه‌مه‌ی راگەیاند، هیچ بڕگه‌یه‌كى تایبه‌ت نه‌بوو به سوێندخواردنى جێگره‌وه‌ى سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتارى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ، به‌ڵام دواتر سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان په‌رله‌مانتاره‌كانى ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه بڕگه‌یه‌ك زیادكراوه بۆ دانیشتنه‌كه بۆ سوێندخواردنى ئه‌و كاندیده‌ى ده‌بێته جێگره‌وه‌ى سۆران عومه‌ر”.
SNN ئه‌وه‌شى زانیووه، “عومه‌ر عه‌بدوڵا فه‌تاح، ناسراو به (عومه‌ر گوڵپى) كه ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاودێری کۆمەڵایەتییە لە سلێمانی له پشكى كۆمه‌ڵى ئیسلامى وه‌ك جێگره‌وه‌ى سۆران عومه‌ر، سوێندى یاسایی ده‌خوات و ده‌ستبه‌كارده‌بێت”.
لە دانیشتنی رۆژی 7 ئایاری ئەمساڵ، لەكۆی 111 ئەندامی پەرلەمان 53 پەرلەمانتار دژی هەڵگرتنی پارێزبەندی بوون لەسەر پەرلەمانتاران، بەڵام فراكسیۆنی پارتی لەگەڵ نوێنەری پێكهاتەكانی ناو پەرلەمان بە 57 دەنگ نیسابی یاساییان تەواوكرد و دەنگیان لەسەر پارێزبەندی لەسەر (سۆران عومەر) پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵ-دا، به تۆمه‌تى ناوزڕاندن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌شدارى نه‌كرد، هه‌ربۆیه كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن هێمن هه‌ورامى، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه به‌ڕێوه‌برا، چونكه پێشتریش رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاندبوو: “كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌نابات كه تێیدا له‌سه‌ر ئازادى راده‌ربڕین پارێزبه‌ندى له په‌رله‌مانتار وه‌ربگیرێته‌وه”، دواتر ئه‌و په‌رله‌مانتاره بۆ یه‌كه‌مجار له‌ڕێگه‌ى SNN ه‌وه ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد: “ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه”، پاش ماوه‌یه‌كى كورت ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌شكرد.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



