سه‌باح هه‌ورامى: داواده‌كه‌ین ئه‌مجاره‌ حكومه‌ت به‌ جددى پاره‌ بۆ كۆرۆنا ته‌رخان بكات

0
1651
كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی سلێمانى | فۆتۆ: SNN

SNN

به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی سلێمانى رایگه‌یاند: تواناى نه‌خۆشخانه‌كانى ئێمه‌ له‌و رێژه‌یه‌ى تووشبوون كه‌متره‌ كه‌ ئێستا له‌ پارێزگاى سلێمانى رۆژانه‌ تۆمارده‌كرێته‌، وتیشى: “داواده‌كه‌ین ئه‌مجاره‌ حكومه‌تى هه‌رێم به‌ جددى پاره‌ بۆ كۆرۆنا ته‌رخان بكات”.

ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه‌ سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستيى سلێمانى به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ رێكخراوى منداڵپارێزى كوردستان و به‌ به‌شدارى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى هەڵمەتی “مانگی هۆشیاریی شێرپەنجەی منداڵان” لە سلێمانی دەستیپێکرد، به‌ مه‌به‌ستى هۆشیاركردنه‌وه‌ له‌دژى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ له‌ منداڵاندا.

سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی سلێمانى له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وه‌ وتى: “سوپاسى رێكخراوى منداڵپارێزى كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ هه‌میشه‌ هاوكارمانبووه‌، ئێمه‌ زۆر دڵخۆشین كه‌ تواناى ئێمه‌ به‌شێوه‌یه‌كه‌ نه‌خۆش له‌ پارێزگاكانى ترى عێراقه‌وه‌ روومان تێده‌كات و نه‌خۆشانى ئێمه‌ روو له‌ ده‌ره‌وه‌ ناكه‌ن”.

وتیشى :”سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى كه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌رتى ته‌ندروستى به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌چێت چاره‌سه‌رى شێرپەنجە بداته‌ ده‌ستى كه‌رتى تایبه‌ت دوورن له‌ راستییه‌وه‌، هیچ بابه‌تێكى له‌مشێوه‌یه‌ بوونى نییه‌”.

به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی سلێمانى به‌شێكى قسه‌كانى ته‌رخانكرد بۆ باسكردن له‌ دۆخى كورۆنا له‌ سلێمانى و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “دووباره‌ ئاماره‌كانى كۆرۆنا روو له‌ هه‌ڵكشانه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ داوا له‌ حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌م ئه‌مجاره‌ به‌جددى پاره‌ بۆ كۆرۆنا ته‌رخانباكات، چونكه‌ ئه‌و كه‌ره‌سته‌ و پێداویستیانه‌ى كه‌ ئێستا له‌به‌رده‌ستمانه‌ به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چێت”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: ” تواناى نه‌خۆشخانه‌كانى ئێمه‌ له‌و رێژه‌یه‌ى تووشبوون كه‌متره‌ كه‌ ئێستا له‌ پارێزگاى سلێمانى رۆژانه‌ تۆمارده‌كرێت، بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ین هاووڵاتییان زیاتر خۆیان بپارێزن”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this