
لاوتارۆ مارتینێز
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلان دەکشێتەوە و نایەوێت بڕە پارەیەکی زۆر لە هێنانی ئەم یاریزانە سەرفبکات.
لاوتارۆ مارتینێز نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی 111 ملیۆن یۆرۆیە، یانەی ئینتەرمیلان ئامادە نیە بە کەمتر لەو نرخە دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت،ئەمەش وای لە بەرشەلۆنە کردووە لە کڕینی بکشێتەوە.
پێگەی گۆڵی جیهانی بڵاویکردووەتەوە، بەرشەلۆنە ئامادەیە تەنیا 65 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە سەرفبکات،نایەوێت لەو نرخە زیاتر بەو یاریزانە بە ئینتەرمیلان بدات لەم کاتەی ئێستا.
بە قسەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، کومانی راهێنەر داوای ممفیس دیپای هێرشبەری هۆڵەندی یانەی لیۆنی کردووە، لە ئەگەری رۆشتنی لویس سوارێز بۆ یانەی یۆڤانتۆس، ئەوا ئەم یاریزانە دەبێتە جێگرەوەی، نرخەکەشی بۆ یانە کەتەلۆنیەکە گونجاوە و تەنیا 25 ملیۆن یۆرۆیە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



