ئەمشەو پەرلەمانی عێراق دەنگ بە کابینەکەی مستەفا کازمی دەدات

مستەفا کازمی
SNN- تایبەت
بڕیارە ئەمشەو 6ی ئایار پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی تایبەت بۆ دەنگدان بە کابینەکەی مستەفا کازمی رێکبخات، کۆبوونەوەکە کاتژمێر 9ی شەو بەڕێوەدەچێت و چاوەڕێدەکرێت زۆرینە تێبپەڕێنێت.
بەپێی سەرچاوەکانی SNN گەر هیچ گۆڕانکارییەک روو نەدات، ژمارەی پێویستی پەرلەمانتار لەهۆڵێ ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەن و زۆرینەی پێویست هەیە بۆ تێپەڕاندنی کابینەکە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ناوی عەبدولرەحمان مستەفای بۆ وەزارەتی دادی عێراق لابردووە و لەشوێنی ئەو خالید شوانی بۆ پۆستەکە پاڵاوتووە.
لای خۆیەوە پارتی دیموکراتی کوردستانیش هێشتا یەکلا نەبۆتەوە لە وەرگرتنی یەکێک لەو دوو وەزارەتەی بۆی پێشنیاز کراوە کە وەزارەتەکانی دەرەوە و دارایین و هێشتا دیار نییە کامیان وەردەگرێت.
More News
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
13 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
13 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
13 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
13 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
14 hours لهمهوپێش



