کوژرانی توێژەرێکی ڤایرۆسناسی چینی لەئەمریکا هەرای ناوەتەوە

مامۆستا چینییە کوژراوەکە
SNN
پۆلیسی ئەمریکا کوژرانی مامۆستایەکی زانکۆی پیتەسبێرگ-ی لەویلایەتی پەنسلڤانیا راگەیاند کە خەریکبوو بگاتە ئەنجامێکی باش بۆ چارەسەری کۆرۆنا و پێدەچێت بە فیشەک کوژرابێت.
مامۆستاکە ناوی بینگ لیوە و تەمەنی 37 ساڵە رۆژی شەممەی رابردوو لەنێو ماڵەکەی خۆی بەکوژراویی دۆزراوەتەوە.
ئەوەی سەیرە ئەو کەسەی چۆتە ماڵەوە بۆ کوشتنی لیو پاش گەڕانەوەی بۆ ناو ئۆتۆمبێلەکەی، ئەویش خۆی کوشتووە و کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
ئەو کەسەی خۆی کوشتووە، ئەویش رەگەزنامەی چینی هەیە و تەمەنی 46 ساڵە و پۆلیس نەگەیشتۆتە هیچ سەرەداوێک لەبارەی بوونی پەیوەندییانەوە.
ئەو مامۆستایەی زانکۆ ئەمریکییەکە سەرەداوی باشی دۆزیبۆوە لەبارەی خانە سەرەتاییەکانی ڤایرۆسی سارس و کۆرۆنا و هاوڕێ و خوێندکارەکانی بەڵێنیانداوە بەردەوامیی بە توێژینەوەکەی بدەن.
More News
-
بۆ دابینکردنی مووچە عێراق هانا بۆ قەرزکردن لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەبات
6 hours لهمهوپێش -
کەشناسی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ باران دەبارێت
10 hours لهمهوپێش -
پلاتفۆڕمی باینانس هاککرا و 6.3 ملیار دۆلاری لێ دزرا
10 hours لهمهوپێش -
ناوەڕۆکی نامەکەی ئەمریکا بۆ ئێران ئاشکرابوو
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بۆ دابینکردنی مووچە عێراق هانا بۆ قەرزکردن لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەبات
6 hours لهمهوپێش -
کەشناسی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ باران دەبارێت
10 hours لهمهوپێش -
پلاتفۆڕمی باینانس هاککرا و 6.3 ملیار دۆلاری لێ دزرا
10 hours لهمهوپێش



