وێنه: ناوه‌ندی وه‌رزشی قه‌ره‌داغ بووه پاڵه‌وانی ناوه‌نده‌كانی پارێزگای سلێمانی

دیمەنێک لە یاری خولەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی لاوانی سلێمانی به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی لاوانه‌وه خولێكی تۆپی پێی بۆ چوار ناوه‌ندی وه‌رزشی سنوری پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامداو ناوه‌ندی وه‌رزشی قه‌ره‌داغ بووه پاڵه‌وان.
له‌ژێر دروشمی “به‌شداری لاوان متمانه و هێزه ” به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی لاوانی سلێمانی خولێكی تۆپی پێی بۆ هه‌ریه‌ك له ناوه‌نده‌كانی كوردستانی و گۆیژه و قه‌ره‌داغ و بابان كرده‌وه كه ركابه‌رییه‌كانی ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی خایاند.
له یاری كۆتایی خوله‌كه‌دا هه‌ردوو ناوه‌ندی قه‌ره‌داغ و كوردستان به‌یه‌ك گه‌یشتن، دوای یارییه‌كی به‌هێز بۆ یاریزانانی قه‌ره‌داغ توانییان یاریه‌كه به‌ئه‌نجامێكی گه‌وره و به(7-1)گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كۆتایی پێ بێنن و جامی خوله‌كه به‌رز بكه‌نه‌وه.
فایه‌ق مارف راهێنه‌ری ناوه‌ندی قه‌ره‌داغ وتی:” ئێمه‌ی راهێنه‌ران به به‌رده‌وامی گله‌یی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه خوله‌كان زۆر به‌كه‌می ده‌كرێته‌وه یان ساڵانه خولێك ده‌كرێته‌وه یاخود تیپه میللیه‌كان خول ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه به‌مشێوه‌یه نه‌ك یاریزان دروست نابێت، به‌ڵكو وه‌رزشیش به‌ره‌و دواوه ده‌چێت، له‌به‌رئه‌وه ئێمه وه‌ك ناوه‌ندی قه‌ره‌داغ هه‌وڵمانداوه كه ئاستی یاریزانه‌كانمان به‌رز بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له یانه‌كاندا یاری بكه‌ن، جگه له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستیان ئێمه فێریان ده‌كه‌ین ئاستی رۆشنبیرییان به‌رز بكه‌نه‌وه رێز له بریاره‌كانی ناوبژیوانان بگرن”.
له‌لای خۆیه‌وه كارزان له‌تیف راهێنه‌ری ناوه‌ندی كوردستانی رایگه‌یاند:” بێگومان نه‌بوونی خول به به‌رده‌وامی كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشچوونی ئاستیان ده‌كات بۆ ئه‌م ئاسته‌ی یاریزانان كه له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی تواناكانیاندایه، بۆیه كردنه‌وه‌ی ئه‌م خولانه بۆ راهێنه‌ریش گرنگه، چونكه خاڵی لاواز و به‌هێزی یاریزانه‌كانی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ئیش له‌سه‌ر چاككردنی بكات و ئاستیان به‌ره‌و پێش ببات، جگه له یارییه دۆستانه‌كان یاریزانان ده‌توانن له خوله فەرمییەکاندا ئاستی خۆیان پیشان بده‌ن و بتوانن په‌یوه‌ندیش به یانه‌كانه‌وه بكه‌ن”.
دوای ته‌واوبوونی خوله‌كه‌ش له‌لایه‌ن به‌رپرسانی به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی لاوانی سلێمانی و ناوه‌نده وه‌رزشییه‌كانه‌وه خه‌ڵات به‌سه‌ر یاریزانان و ناوبژیوانان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دابه‌شكرا و كاپتنی ناوه‌ندی قه‌ره‌داغیش جامی یه‌كه‌می خوله‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه.

More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



