دووبارە ئاگرێکی گەورە لە شوێنی تەقینەوەکەی بەیروت روودەدات

SNN
لەو بەندەرەی کە تەقینەوەکە تێدا روویدا لە بەیروت، دووبارە ئاگرێکی گەورە دەکەوێتەوەو کە دووکەڵێکی چڕی رەشی هەیەو بەسەر شاری بەیروتدا بڵاوبۆتەوە.
ئەم ئاگرەی بەندەرەکەی بەیروت ترس و دڵەراوکێی گەورەی خستۆتەوە دڵی هاووڵاتییان و لەوە دەترسن کە دووبارە ئەم ئاگرە زەبەلاحە ببێتەوە تەقینەوەکەی گەورە وەک ئەوەی لە مانگی رابردوودا روویدا.
بەرگری شارستانی بەیروت ئاماژەی بەوەکردووە، کە ئەم ئاگرە مەترسی نییەو تەنیا کۆگایەکی تایەیە لە بەندەری بەیروت سوتاوەو ئەو دووکەڵە ڕەشەش هۆکاری سوتانی ئەو تایەیە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



