وەزیری پەروەردە رۆژی دەستپێكردنی خوێندنی پۆلی 12ی ئامادەیی و 1و2ی ڕاگەیاند

وەزارەتی پەروەردە
SNN-بڕیار محەمەد
وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان ڕۆژی دەستپێكردنی خوێندنی پۆلی 12ی ئامادەیی و 1و 2ی بنەڕەتی ڕاگەیاند كە بڕیارە لە ناو هۆڵەکانی خوێندن بەڕێوەبچێت.
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: 27ی ئەم مانگە دەستپێكی خوێندن دەبێت بۆ قۆناغی 12ی ئامادەیی لە هۆڵەكانی خوێندن، وتیشی: “خوێندن بە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی تەندروستیی بەڕێوەدەچێت و نابێت لە یەك مەتر و نیو كەمتر بێت بە هەموو ئاڕاستەكان”.
ئەوەشی خستەڕوو خوێندکارانی قۆناغی یەك و دووی بنەڕەتی رۆژی 10ی10 دەستپێكی خوێندن دەبێت لە ناو پۆل.
راشیگەیاند، “هەڵسەنگاندنیش بۆدۆخەکە دەکەین لەماوەی دووهەفتەدا، قۆناغی 3ی بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەست بەخوێندن دەکەن و ڕێنمایی ورد دەرکراوە و خوێندکارانیش دابڕاو نابن لەقوتابخانە و مامۆستا، بەڵکو بەشێوازی گروپ وادەکرێت مامۆستا ببینن، بۆ پەیمانگاکانیش وانە تیۆریەکان بەئەلیکترۆنی دەبێت و وانە پڕاکتیەکانیش بەپێی ڕێنمایی تەندروستی لەناوەندەکانی خوێندن دەبێت”.
ئێمە لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی گەورەین، چونکە منداڵان تووشی کۆڕۆنا دەبن و دەیگوێزنەوە، ئێمە جگە لەخوێندکاران ژمارەیەکی زۆر مامۆستا و فەرمانبەریشمان هەیە، ئێستاش نزیکەی ملیۆنێک و 800 هەزار خوێندکارو 130 هەزار مامۆستای میلاک و 17هەزار و 500 مامۆستای وانەبێژمان هەیە جگە لەفەرمانبەران واتە نزیکەی 2 ملیۆن کەس دەبێت، ئەمەش دەکاتە ڕێژەی لە33٪ی دانیشتووانی هەرێم، ئامادەنین ژیانی ئەوانە بخەینە مەترسی چونکە پێمان وایە ڤایرۆسەکە زیاتر تەشەنە دەکات، ئەوەتا پلەی گەرما بەرزە نەخۆشخانەکامان پڕبوون لەمانگەکانی داهاتووش ژینگەکە لەبارتردەبێت بۆ بڵاوبوونەوەی زیاتر، بۆیە ناتوانین تەواوی خوێندکاران رەوانە بکەینەوە بۆ ناو پۆلەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، “خۆشمان نادەینە دەست قەدەر بەوەی دەست بەخوێندنی ساڵی نوێ نەکەین، هەرکاتێکیش دۆخی تەندروستی باش بوو، ئەوکات بڕیاری پێویست دەدەین”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


