
نوێترین وێنەی زێێی بچوک فۆتۆ: SNN
SNN- محەمەد مستەفا
ماوەی دوو رۆژە ئێران بەشێک لە ئاوی زێی بچوکی بەرداوەتەوە و بەو هۆیەشەوە ئاستی ئاوەکە 12 سانتیمەتر زیادی کردووە .
زانا عوسمان سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ بە SNN ی راگەیاند “ماوەی دوو رۆژە لە بەنداوی کۆڵەسەی شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشێک لە ئاوی زێی بچوک بەردراوەتەوە، بەڵام رێژەی بەردانەوەی ئاوەکە زۆر کەمە و پێشبینیدەکرا رێژەیەکی زیاتر ئاو بەر بدرێتەوە .
وتیشی: “لە ماوەی ئەو دوو رۆژەدا ئاستی ئاوی زێی بچوک لە سنووری قەزای پشدەر بە رێژەی 12 سانتیمەتر زیادی کردووە و پێشبینیشدەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو ئێران بڕێکی زیاتری ئاوی زێی بچوک بەر بداتەوە .”
باسی لەوەشکرد: بەردانەوەی ئاوی زێی بچوک بەو رێژەیە نەبووە کە کێشەی لێڵبوونی زۆر بۆ ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ دروستبکات، بۆیە لە ئێستادا پرۆسەی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ بەشێوەی ئاسایی بەڕێوەدەچێت .
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



