
لویس سوارێز
SNN Sport
بە پێی زانیارییەکانی TV3 |ی کەتەلۆنی، لویس سوارێز هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە، ئەگەری مانەوەی لە یانەکە هەیە بۆ وەرزی داهاتوو.
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو رۆناڵد کومانی راهێنەری نوێ داوای لە سوارێز کردبوو یانەکە جێبهێڵێت، ئەو یاریزانە نزیکبوو پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆس بکات و دواتر ئاتلەتیکۆ مەدرید، بەڵام لە ئێستادا هەموو شتێک پێچەوانە بووەتەوە.
بە پێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوەیە، گۆڕانکاری لە داهاتووی لویس سوارێز روویداوە،کومانی راهێنەر هیچ کێشەیەکی نیە ئەگەر لویس سوارێز لە یانەکە بمێنێتەوە لە وەرزی نوێ.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی چوارشەممە سوارێز وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە پێدەکەنێت و نوسیبووی” لە کاتێکدا هەواڵە ناڕاستەکان بڵاو دەبنەوە”، کە وەک ئاماژەیەکە بۆ مانەوەی لە یانە کەتەلۆنیەکە ئەم پۆستەی کردبوو.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



