پەرلەمان لە راستی و دروستیی هەڕەشەکردن لە پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ دەکۆڵێتەوە

پەرلەمانی-کوردستان
SNN- بڕیار محەمەد
دوای ئەوەی دوێنێ سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان وتی “لەلایەن سێ پەرلەمانتارەوە هەڕەشەی لێكراوە” دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لیژنەیەكی بۆ ئەو مەبەستە پێكهێنا.
لە دانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی كوردستاندا كازم فاروق سەرۆكی فراكسیۆنی “نەوەی نوێ” رایگەیاند “لەلایەن دوو پەرلەمانتاری پارتی و پەرلەمانتارێكی یەكێتییەوە هەڕەشەی لێكراوە و پێیوتراوە “پێمان ناخۆشە منداڵەكانت بێ ناز دەبن”، هەروەها دواتر كازم فاروق لەسەر كاغەزێكی سپی ناوی ئەو پەرلەمانتارانەی نووسیبوو و رادەستی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كرد.
ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی کوردستان بە SNNی راگەیاند “ئێمە داوامان لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە، لیژنەیەك بۆ دەرخستنی راستیی مەسەلەی هەڕەشەكردن لە پەرلەمانتارێك پێکبهێنكێت و دەنگمان بۆ داوە و داواشمان كردووە، لیژنەكە هیچ پەرلەمانتارێكی پارتی تێدا نەبێت”.
وتیشی: “هیچ ئەندامێكی فراكسیۆنەكەیان قسەی لەو جۆرەی نەکردووە و هەڕەشەی لە پەرلەمانتارەكەی نەوەی نوێ نەکردووە، ئێمە بە تەواوی ئەو بابەتە رەتدەكەینەوە و داوای دەرخستنی راستییەكان دەكەین”.
لای خۆشیەوە باڵانبۆ محەمەد عەلی ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی سەوز كە كازم فاروق تۆمەتباری كرد بەوەی هەڕەشەی لێكردوە بە SNNی راگەیاند “بەڕاستی نازانم كازم و ئەوانەی دەستیان لە پشتی كازمەوەیە بۆچی من تاوانبار دەكەن”.
دەشڵێت: “گەر رۆژێك لە رۆژان لەگەڵ دكتۆر كازم لەسەر یەك مێزیش دانیشتباین، ئەو كات هەقیی خۆی بوو ئەو تۆمەتانەم بۆ دروستبكات، بەڵام نەك لەگەڵی دانەنیشتووم، بەڵكو لە دوور و نزیكیش پەیوەندیم لەگەڵیدا نییە”.
وتیشی: “ئەو قسانەی دكتۆر كازم تەنها بۆ موزایەدەی سیاسییە و هیچی تر نییە و خەڵكیش لەو جۆرە قسانە بێزار بووە”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



