جامی یه‌كێتیی ئاسیا و خولی فوتساڵی یانه‌كان لەساڵی 2020 هه‌ڵوه‌شایەوە

لۆگۆی یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا
SNN Sport
نوسینگه‌ی ته‌نفیزی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئاسیا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتیی جامی یه‌كێتیی ئاسیا له ساڵی 2020 راگه‌یاند ،ئەمەش له روانگه‌ی ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆخی ناچاری به‌هێزی سه‌پاندووه .
هه‌روه‌ها پاڵه‌وانێتیی فوتساڵی یانه‌كانی ئاسیای 2020 له ئیمارات هه‌ڵوه‌شایه‌وه ، به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی وڵاتی ئیمارات كۆپی داهاتووی ساڵی 2021 ساز بكات ، سەرەڕای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی جامی هه‌ماهه‌نگی ئاسیای 2020 و پاڵه‌وانێتیه‌كه لە ساڵی2024 ئه‌نجام ده‌درێت.
نوسینگه‌ی ته‌نفیزی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه به پله‌ی یه‌كه‌م ته‌ندروستی یاریزانه لاوه‌كان و ئاڵنگارییه‌كانی گه‌شتكردن و ته‌ندروستی له به‌رچاو ده‌گرێت ، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ، بۆیه بریاردرا به دواخستنی پاڵه‌وانێتیی ئاسیا بۆ تازه‌پێگه‌یشتووان بۆ خوار ته‌مه‌نی 16 ساڵ له به‌حرەین و پاڵه‌وانێتیی ئاسیا بۆ لاوان بۆ خوار ته‌مه‌ن 19 ساڵ له ئۆزپهكستان ، بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ساڵی 2021 ئه‌نجام بدرێت.
هه‌روه‌ها بریاردرا به گواستنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتیی فوتساڵی ئاسیا بۆ ئه‌وه‌ی له كوێت ساز بكرێت ، هه‌روه‌ها واده‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه هه‌موار كرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له 2 تا 13ی كانوونی یه‌كه‌م ساز بكرێت له بری واده‌ی پێشووی له مانگی تشرینی دووه‌م ، ئه‌مه‌ش له پێناو رێپێدان بۆ یه‌كێتییه نیشتمانییه‌كان بۆ خۆ ئاماده كردن بە باشترین شێوه.
به‌هۆی ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ی هاتووەته ئاراوه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ئه‌نجامنه‌دانی كۆبوونه‌وه‌ی سێهه‌مینی كۆمه‌ڵەی گشتی به شێوه‌ی كه‌سی له كوالالامپور لە رۆژی 9 كانوونی یه‌كه‌می 2020 پهیڕەو كردوو بڕیاردرا به ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه به شێوه‌ی ئۆنلاین .
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



