“نەبوونی مافی مرۆڤ و قەیرانی دارایی هۆکاری سەرەکی خۆکوشتنن”

SNN
كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عێراق، لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە بڵاویکردەوە: رێژەی خۆکوشتن لە عێراق زیادیکردووە، نه‌بونی مافەکانی هاووڵاتییان و پێشێلكاریه‌كان و قه‌یرانی دارایی هۆكارن بۆ زیادبوونی ئەو رێژەیە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عێراق رایگەیاندووە: نه‌بونی مافه‌كانی هاووڵاتییان و پێشێلكاریه به‌رده‌وامه‌كان، هه‌روه‌ها قه‌یرانی دارایی و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی دیارده‌ی خۆكوشتن به‌تایبه‌تیش له‌ناو گه‌نجاندا كه هه‌میشه به‌هیوای دابینكردنی پێداویستیه‌كان و بینینی رۆڵی كاریگه‌رن له كۆمه‌ڵگادا.
ئەوەشی نوسیووە: هاوكارینه‌كردنی گه‌نجانی هه‌ردوو ره‌گه‌ز بۆ به‌ده‌ستهێنانی خواسته‌كانیان و به‌كرداریكردنی بیرۆكه‌كانیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونیان دروستده‌كات و بێ هیوا ده‌بن، ئەمەش پاڵنه‌رێك ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی سزای خۆیان بده‌ن و كۆتایی به ژیانیان بهێنن، بۆیه به‌رپرسیارێتی خۆكوشتنه‌كان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ت.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، ده‌بێت به‌رپرسانی حكومه‌ت هه‌وڵی زیاتری خۆیان بده‌ن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری له‌نێو چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا، هه‌روه‌ها خستنه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی خۆكوشتن و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی دروست بۆ ئه‌و دیارده‌یه.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش



