جوتیار عادل: ئەم مانگەش 320 ملیار دینارەکەی بەغدا دەنێردرێت

جوتیار عادل
SNN
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: “ئەم مانگەش 320 ملیار دینارەکەی بەغدا دەگات و سەرۆکوەزیرانی عێراق نیەتێکی ئەرێنیی هەیە لەبارەی رێککەوتن لەنێوان هەوێر و بەغدا”.
جوتیار عادل رایگەیاند “لەڕووی مەبدەئییەوە نیەتێکی باش هەیە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و ئامادەیە بۆ چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا”.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی: “عێراق پشکی هەرێمی کوردستانی لە قەرزەکان نەداوە و وەک هەولێریش ئامادەییمان نیشانداوە کە دەمانەوێت رێکبکەوین”.
راشیگەیاند “تائێستا حکومەتی عێراق مووچەی مانگەکانی 5 و 6 و 7ی نەناردووە بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام ناردنی 320 ملیار دینارەکە بەردەوامدەبێت و ئەم مانگەش بەغدا دەینێرێت”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مسته‌فا كازمى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق به سه‌ردانێكى فه‌رمی له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران، پێشوازى لێكرا.
سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى بۆ هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌مین سه‌ردانى ئه‌و سهرۆكوهزیرانهى عێراقه بۆ هه‌رێم له‌دواى بوونى به سه‌رۆكوه‌زیران، له‌دواى ئه‌و زنجیره كۆبوونه‌وانه دێت كه شاندى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له چه‌ند رۆژى رابردوودا له به‌غدا ئه‌نجامیدان له‌باره‌ى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرسى بودجه و مووچه‌ى هه‌رێم.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



