
SNN
نوسەرێکی ئەمریکی لە کتێبێکیدا زنجیرەیەک لێدوانی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکای بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا ترەمپ جەخت لە مەترسییەکانی کۆرۆنا ناکاتەوە، ترەمپیش لە کاردانەوەی ئەو رەخنانەی کە لەوبارەیەوە لێیدەگیرێت دەڵێت: “ویستوومە ترس و دڵەڕاوکێ دروستنەبێت”.
کتێبەکەی نوسەری ئەمریکی بۆب وودوارد، لە چەند رۆژی رابردوودا بڵاوبووەوە، لە ناوەڕۆکەکەیدا 18 لێدوانی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا خراوەتەڕوو کە لە مانگەکانی کانوونی دووەم-ی رابردوو بۆ تەمووزی ئەمساڵ وەرگیراون.
ترەمپ لە لێدوانەکاندا باس لە ئاستی مەترسیداری ڤایرۆسی کۆرۆنا ناکات، ئەوەش رەخنەی خوێنەرانی ئەو کتێبەی لێکەوتووەتەوە و پێیان وایە دەبوو لە سەرەتاوە مەترسییەکانی کۆرۆنای بخستایەتەڕوو بۆ ئەوەی رێگری لە تەشەنەسەندنی لە ئەمریکا بکرایە.
ترەمپ لەبارەی ئەو رەخنانەی کە ئاڕاستەی کراون وتوویەتی: “وەڵامەکانم لە لێدوانەکاندا گونجاو و باشبوون، ویستوومە ترس و دڵەڕاوکێ دروستنەکەم”.
وتیشی “ئەگەر نوسەری کتێبەکە پێی وابووە کە وەڵامەکانم خراپبوون دەکرا لە میدیاکانەوە باسی لە مەترسییەکان بکردایە، بۆچی ئەو کارەی نەکرد تا ژیانی هاووڵاتییان رزگاربکات؟ بە دڵنیاییەوە ئەویش پێی وابوو وەڵامەکانم لە شوێنی خۆیاندا بووە”.
لە ئێستادا ئەمریکا لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنای تۆمارکردووە، ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە زیاتر لە شەش ملیۆن و 560 هەزار کەس، زیاتر لە 195 هەزار کەسیش بەوهۆیەوە لە ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


