
فرۆکەخانەی-هەولێر
چوارشەممە 6ی ئایار، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازییكرد لە گەشتێكی هێڵی ئاسمانی مسریە کە راستەوخۆ لە ویلایەتی واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکاوە هاتبوو.
فڕۆكەی گەشتەکە لە جۆری بۆینگ 787 بوو و وەكو فڕۆكەیەكی دیپلۆماتی، ئەمەش دوای فڕینی 9656 کیلۆمەتر.
ماوەی ئەم گەشتە 10 کاتژمێر و 33 خولەکی خایاند و بە درێژترین گەشت دادەنرێت كە تاکو ئێستا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر نیشتبێتەوە.
لەم بارەیەوە، تەلار فایەق، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر وتی: “سەرەڕای ئەم کاتە سەختە کە پێیدا تێپەڕدەبین، ئەمە بە خاڵێكی گرنگ دادەنرێت لە مێژووی گەشەسەندنی فڕۆکەخانە و هەرێمەکەمان. ئەمە یەکەمین گەشتی لەم جۆرەیە، بەڵام جێگایەکی مێژوویی دەبێت لای ئێمە”.
لە کاتی ئێستادا، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە رووی گەشتە بازرگانییەکانەوە داخراوە تاکو رێکەوتی 22ی ئایار، بەپێ بڕیارێكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراقی.
More News
-
کەشناسی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ باران دەبارێت
3 hours لهمهوپێش -
پلاتفۆڕمی باینانس هاککرا و 6.3 ملیار دۆلاری لێ دزرا
4 hours لهمهوپێش -
ناوەڕۆکی نامەکەی ئەمریکا بۆ ئێران ئاشکرابوو
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ باران دەبارێت
3 hours لهمهوپێش -
پلاتفۆڕمی باینانس هاککرا و 6.3 ملیار دۆلاری لێ دزرا
4 hours لهمهوپێش



