
گەنمی-جوتیاران
دیلان غەفور ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی بۆ وەزارەتی بازرگانیی كردووە بە مەبەستی وەرگرتنی سەرجەم بەرهەمی گەنمی جوتیاران (ئەوانەی لەناو پلانی كشتوكاڵینو ئەوانەشی كە لە دەرەوەی پلانن).
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای هەوڵ و بەدواداچوونە بەردەوامەكانمان بۆ چارەسەری كێشەی زەوییە كشتوكاڵییەكانو كاركردن بۆ وەرگرتنی بەرهەمی ئەمساڵی جوتیاران لەلایەن حكومەتی عێراقەوە لەو زەوییانەی هێشتا بەڵگەی یاسایی بۆ خاوەنەكانیان نەگەڕاوەتەوە، پێتان رادەگەیەنم ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی بۆ وەزارەتی بازرگانیی كردووە بە مەبەستی وەرگرتنی سەرجەم بەرهەمی گەنمی جوتیاران(ئەوانەی لەناو پلانی كشتوكاڵینو ئەوانەشی كە لە دەرەوەی پلانن) بەو پێیەش تەواوی زەوییە مەتفاكانو ئەوانەی بەڵگەی یاساییان نەگەڕاوەتەوە بۆ خاوەنەكانیان ئەمساڵ بەرهەمەكانیان لەلایەن حكومەتەوە وەردەگیرێت.
بەم هەنگاوە بەرهەمی جوتیاران لە زیاتر لە 250 هەزار دۆنم زەویی وەردەگیرێت، كە ساڵانی ڕابردوو بەرهەمی ئەو زەوییانە وەرنەدەگیرا بەهۆی كێشەی یاساییو نەبوونی بەڵگەو پلانی كشتوكاڵیی زەوییەكان، زۆربەی ئەو زەوییانەش خاوە جوتیارە كوردو توركمانەكانن.
More News
-
پلاتفۆڕمی باینانس هاککرا و 6.3 ملیار دۆلاری لێ دزرا
8 mins لهمهوپێش -
ناوەڕۆکی نامەکەی ئەمریکا بۆ ئێران ئاشکرابوو
33 mins لهمهوپێش -
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
پلاتفۆڕمی باینانس هاککرا و 6.3 ملیار دۆلاری لێ دزرا
8 mins لهمهوپێش -
ناوەڕۆکی نامەکەی ئەمریکا بۆ ئێران ئاشکرابوو
33 mins لهمهوپێش -
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش



