پارێزگاری کەرکوک سەرەڕای قەدەغەکردنی گەشت چووەتە دەرەوەی وڵات

راکان جبوری
SNN-سیروان حەسەن
هەرچەندە لەلایەن دەستەی دەستپاکی عێراقەوە بەتۆمەتی تێوەگلان لەگەندەڵی, گەشتی دەرەوە لە پارێزگاری کەرکوک قەدەغەکراوە، بەڵام پارێزگار لە وڵاتی قەتەرەو دەنگۆی “هەڵهاتنیشی هەیە”.
لەدوێنێوە بەپێی نوسراوێکی دەستەی دەستپاکی عێراق بەتۆمەتی تێوەگلان لەدۆسیەی دروستکردنی ژمارەیەک قوتابخانە لەکەرکوک، فەرمانی قەدەغەکردنی گەشت بۆ راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک و ژمارەیەک فەرمانبەری پەروەردەی کەرکوک دەرکراوە و لە ئێستادا پارێزگار لەدەرەوەی وڵاتە و دەنگۆی ئەوەش بڵاوکراوەتەوە راکان جبوری هەڵهاتبێت.
بەپێی زانیارییەکانی SNN، راکان جبوری گەشتی وڵاتی قەتەری کردووە و بڕیاریشە لەو وڵاتەوە سەردانی تورکیا بکات، وتیشی” تاوەکو ئێستا فەرمانی قەدەغەی گەشتکردن لە پارێزگاری کەرکوک و ئەو ژمارە فەرمانبەرەی پەروەردە نەگەیشتووەتە لایەنە ئەمنییەکانی کەرکوک و بەپێی زانیارییەکان راکان جبوری پێش بڵاوبونەوەی بڕیارەکە گەشتی کردووە”.
More News
-
پڕۆژەی ڕووناکی شێوازی قیستکردنی قەرزی کۆنی کارەبا ئاشکرا دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سالار حاجی، شارەزای کەشناسی: هاوین 3 رۆژی ماوە و پایزێکی پڕبارانمان لەپێشە
20 hours لهمهوپێش -
قەرز بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل و مۆبیلیات لە ڕێگەی “هەژماری من”ەوە دەستپێدەکات
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
پڕۆژەی ڕووناکی شێوازی قیستکردنی قەرزی کۆنی کارەبا ئاشکرا دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سالار حاجی، شارەزای کەشناسی: هاوین 3 رۆژی ماوە و پایزێکی پڕبارانمان لەپێشە
20 hours لهمهوپێش



