فازڵ میرانی: ئەگەری کۆبوونەوەی هەموو لایەنە سیاسییەکان هەیە لە بارەگای سەرۆکایەتی هەرێم

فازڵ میرانی
SNN
فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: “به‌مزووانه كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی پارتی و یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا میرانی وتوێی: “به‌مزووانه یەکێتی و پارتی کۆدەبنەو و نیازێك هه‌یه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم”.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی مستەفا كازمی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: “كارێكی باش بوو، به‌ڵام خۆنواندن و خۆهه‌ڵكێشانی تێدابوو، كورد له‌عێراقدا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كان نییه، عه‌بادییه، مسته‌فا كازمییه، به‌ڵكو كێشه‌ی كورد “مێنتاڵییانه”یە به‌رامبه‌ر كور كه‌هه‌میشه به‌كه‌م سه‌یری كورد ده‌كه‌ن”.
سه‌باره‌ت به هاتنی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق و دۆستایه‌تی كورد له‌نێوان توركیا و فه‌ڕه‌نسادا، میرانی ده‌ڵێت: “به‌بۆچوونی من كورد ده‌بێت هه‌ردوو وڵات هه‌ڵبژێرێت، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی فەڕهنساش زۆر باشبوو، كاك نێچیرڤان شتی نوێی به‌سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا وت كه‌خه‌ڵكی تر پێی نه‌وتووه یان خۆیشی (واته ماكرۆن) نه‌یزانیووه.
میرانی ئه‌وه‌شی وت: “په‌كه‌كه ئه‌وه‌نده زیانی بۆ كوردی عێراق دروستكردووه، ئه‌وه‌نده‌ی بۆ توركیا دروست نه‌كردووه، په‌كه‌كه بۆ دێته‌وه كوردستانی عێراق و توركیا به‌دوای خۆیدا دێنێته‌وه، توركیای هێنا هه‌موو وڵاتی ئێمه‌ی ئاگر تێ به‌ردا كاولی كرد.”
سەبارەت بە کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتیش، میرانی دەڵێت: “ئێمه دهستهیهكمان هه‌یه له‌لای ئێمه‌وه هۆشیار زێباری و مەحمود محەمەد و عەلی حسێن، له‌لای براده‌رانی یه‌كێتیه‌وه “جه‌نابی كاك بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی، ڕزگار عەلی لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانیان لیژنه‌یه‌كی هه‌میشه‌یییه، ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كان و گرفته‌كانی ئێمه و یه‌كێتی له‌نێوان ئه‌م دوو لیژنه‌یه‌دایه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كرد لهدووكان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بوو، كۆمه‌ڵێك بڕیاریاندا، بڕیاره‌كان په‌یوه‌ندی به چۆنیه‌تی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ئیشی ستراتیجی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت به‌ته‌وافوق بكرێت، چاوه‌ڕوانی براده‌رانی یه‌كێتی ده‌كه‌ین “ئینشاالله” به‌منزیكانه ئه‌و لیژنه‌یە بە به‌رده‌وامی كاری خۆی ده‌كات، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانتر ده‌كه‌ین له‌و لیژنه‌یه به‌به‌شداریكردنی هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوو حیزب ئینجا چ له‌پێش كۆبوونه‌وه‌ی حیزبه‌كان بێت له‌باره‌گای سه‌رۆكی هه‌رێم یان كۆبوونه‌وه‌ی حیزبه‌كان له‌دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی كه ئه‌ویش هه‌ر له‌باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت.”
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختیكرده‌وه كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی لایه‌نه‌كان ده‌كرێت له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت: “به‌ڵێ ئه‌و نیازه هه‌میشه هه‌یه، وه ده‌بێت ئه‌مه بكرێت چونكه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هی هه‌موویانه نه باره‌گای پارتییه و نه باره‌گای یه‌كێتییه.”
More News
-
بۆ یەکەمجار دەقی رێککەوتنامەی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ بڵاو دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی راگەیەندرا
7 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی ناوخۆ: فەرمان بۆ پلە بەرزکردنەوەی 682 ئەفسەر دەرچوو
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بۆ یەکەمجار دەقی رێککەوتنامەی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ بڵاو دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی راگەیەندرا
7 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی ناوخۆ: فەرمان بۆ پلە بەرزکردنەوەی 682 ئەفسەر دەرچوو
7 hours لهمهوپێش



