چین و ئیمارات ئەنجامی باش دەربارەی ڤاکسینەکەی کۆرۆنا رادەگەیەنن

ڤاکسینی کۆرۆنا
SNN
پەکین رایگەیاند: کە وڵاتی چین و ئیمارات پێکەوە لە هەوڵی بەرهەمنێنای ڤاکسینێک بۆ کۆرۆنا بەرەو سەرکەوتن دەڕۆن و بۆ جاری دووەم ڤاکسینەکەی ئەو دوو وڵاتە کاردانەوەی کاریگەری هەبوو بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لای خۆشییەوە عەبدولرەحمان عەوس وەزیری تەندروستیی ئیمارات رایگەیاند: کە ڤاکسینە هاوبەشەکەیان لەگەڵ چیندا قۆناغی باشی بڕیوەو بەنیازن بۆ هێڵی یەکەمی بەرگی کۆرۆنا کە پزیشک و کارمەندانی تەندروستین بەکاری بهێنن، چونکە ئەوان زۆرترین بەرکەوتنیان لەگەڵ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە.
وتیشی” ئەم ڤاکسینە دوای چەندین جار تاقیکردنەوە بۆمان دەرکەوتووە کە سەرکەوتووە و کاریگەری ڤایرۆسەکە کەم دەکاتەوەو لە تواناشیدایە بە تەواوەتی لەناوی بەرێت”.
کۆمپانیای G42 ی ئیماراتی و CNBG چینی دوای چەندین تاقیکردنەوە توانیان بگەنە ئەنجامی ئەوەی کە ڤاکسینە نوێکەیان لەسەر هاووڵاتییان تاقیبکەنەوە.
More News
-
فالح ساری دەیەوێت مووچە بنێرێت و حکومەتی هەرێم ناهێڵێت
2 hours لهمهوپێش -
ئەمڕۆ رێككەوتنی نێوان یەكێتی و نەوەی نوێ واژۆ دەكرێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
فالح ساری دەیەوێت مووچە بنێرێت و حکومەتی هەرێم ناهێڵێت
2 hours لهمهوپێش -
ئەمڕۆ رێككەوتنی نێوان یەكێتی و نەوەی نوێ واژۆ دەكرێت
2 hours لهمهوپێش



