بە بێ یەکێتی و یەکگرتوو پێکهاتەی ئەنجوومەنی شارەوانی هەولێر پەسەند کرا

وێنەی کۆبوونەوەکە
SNN-بڕیار محەمەد
ئەمڕۆ چوارشەممە پێکهاتەی ئەنجوومەنی شارەوانی هەولێر لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگا پەسەند کرا و یەکێتی و یەکگرتوو دەنگیان پێ نەدا.
عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند “پێکهاتەی ئەنجوومەنی شارەوانی هەولێر لەکۆی 22 ئەندامی بەشدار لەکۆبوونەوەکە بەدەنگی 16 ئەندام پەسەند کرا، کە بەپێی نوسراوی پارێزگاری هەولێر ئاڕاستەی ئێمە کرابوو.”
وتیشی: “پڕۆسەکە دوای ئەوەی گفتووگۆی لەسەر کرا، لەگەڵ ئەوەش نیگەرانی هەبوو لەلایەن ئەوانەی دەنگیان نەدا و دەنگیشیاندا لەسەر پەیڕەوەکە کە ئەمەش لەدەرەوەی دەسەڵاتی ئێمەیە لەلایەن وەزارەت بۆ ئەنجوومەنی وەزیران ڕەوانە کراوە و پەسەند کراوە، بەڵام مانای ئەوەش نییە گۆڕانکاری لەئەنجوومەنەکە ناکرێ تاوەکو چوار ساڵی تر، بەڵکو گۆڕانکاری پارێزگار دەیکات بەهەماهەنگی شارەوانی و ئێمە”.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستی نەکردووە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان ئامادە بن، بەڵام پێویست دەکات بەشدار بن لەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی خۆیان.
ئەمڕۆ16/9/2020 کۆبوونەوەى ژمارە 80ى ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدرا و لە کۆبوونەوەکە یاداشتى وەزیرى شارەوانى و گەشت و گوزارى هەرێمى کوردستان خوێندرایەوە تایبەت بە داواکارى دروستکردنەوەى ئەنجوومەنى شارەوانى هەولێر و دواتریش گفتوگۆی ئەندامانى ئەنجوومەن لەوبارەیەوە بەڕێوەچوو.
سامان ستار ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: بەپێی یاساى ئەنجوومەنى پارێزگاکان کە لە پەرلەمانى کوردستان دەرچووە، دەسەڵاتى داوەتە ئێمە بۆ دیاریکردنى ئەنجوومەنى شارەوانییەکان.
وتیشی: “دروستکردنەوەى ئەو ئەنجوومەنە کە لە ساڵیی 2001وە بۆ یەکەمجار دامەزراوە و دواتر سڕکراوە، ئێستا گرنگى خۆی هەیە، چونکە هاووڵاتییان هەندێک سکاڵا و داواکارییان هەیە ئاڕاستەى ئەو ئەنجوومەنەى دەکەن و ئەوانیش دواى تاوتوێکردن بڕیاری جێبەجێکردن یان ڕەتکردنەوەى دەدەن.
ئەنجوومەنى شارەوانى هەولێر بریتى دەبێت لە ژمارەیەک ئەندام کە هەموویان پلەیان بەڕێوەبەرى گشتى بێت و لەلایەن سەرۆکى شارەوانى هەولێرەوە سەرۆکایەتى دەکرێت.
More News
-
فالح ساری دەیەوێت مووچە بنێرێت و حکومەتی هەرێم ناهێڵێت
26 mins لهمهوپێش -
ئەمڕۆ رێككەوتنی نێوان یەكێتی و نەوەی نوێ واژۆ دەكرێت
43 mins لهمهوپێش -
رەزامەندیمان وەرگرت بۆ كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت لە خانەقین
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
فالح ساری دەیەوێت مووچە بنێرێت و حکومەتی هەرێم ناهێڵێت
26 mins لهمهوپێش -
ئەمڕۆ رێككەوتنی نێوان یەكێتی و نەوەی نوێ واژۆ دەكرێت
43 mins لهمهوپێش



