وێنه:له سلێمانی سیمینارێك بۆ راهێنه‌ران و پاڵه‌وانانی یاری له‌شجوانی به‌ڕێوه‌چوو

سیمینارێك به ئامانجی هۆشیاركردنه‌وه‌ی راهێنه‌ران
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
له‌شاری سلێمانی سیمینارێك به ئامانجی هۆشیاركردنه‌وه‌ی راهێنه‌ران له هه‌ڵه دووبارهكانیان و بهزانستیكردنی وه‌رزش به‌گشتی و یاری له‌شجوانی به تایبه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.
پرۆژه‌ی ماڵی ته‌ندروست به هه‌ماهه‌نگی بهڕێوەبهرێتیی ته‌ندروستی سلێمانی و رێكخراوی (cdo) و یه‌كێتیی له‌شجوانی سلێمانی، له ژێر ناوی خۆراك و دووركه‌وتنه‌وه له هەڵە باوه‌كانی كه هاتووەته ناو ئه‌م بواره‌وه به ناوی زانسته‌وه ده‌فرۆشێته‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
عومه‌ر ساڵح به‌ڕێوەبه‌ری پرۆژه‌ی ماڵی ته‌ندروست ئه‌وه‌ی راگه‌یاند:” په‌یامه‌كانی ئێمه روونە بۆ راهێنه‌ران و پاڵه‌وانانی له‌شجوانی، بۆیه به پێویستمانزانی ئه‌م زنجیره سیمیناره رێكبخه‌ین به‌مه‌به‌ستی هۆشیاركردنه‌وه‌ی راهێنه‌رانی له‌شجوانی له بوونی كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی به‌رده‌وام له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی زانستی هه‌یه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت له رێگه‌ی پزیشكه‌كان و شاره‌زایانی یاریه‌كه‌وه ئه‌م هه‌ڵانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین”.
روونیکردەوە:” ئامانجێكیتر له‌م سیمیناره بۆ به زانستیكردنی یاریه‌كه‌یه، چونكه له ئێستادا یاریه‌كه له ره‌هه‌نده زانستیه‌كه‌ی خۆی لایداوه و بازرگانی پێوه ده‌كرێت وه‌ك بابه‌تی فرۆشتن ده‌رمان و هۆرمۆن و پێداوستییه خۆراكییه قه‌ده‌غه كراوه‌كان، بۆیه ده‌مانه‌وێت له رێگه‌ی شاره‌زایانی یاریه‌كه‌وه راهێنه‌ران ئاگادار بكه‌ینه‌وه ئه‌م كاره هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، له‌به‌رئه‌وه باشترین پزیشكی ماده خۆراكییه‌كان و راهێنه‌ره به ئه‌زموونه‌كانمان بانگهێشتكردووه كه وانه‌كانی سیمیناره‌كه بڵێنه‌وه”.
له‌لای خۆیه‌وه هیوا عوبێد به‌شداربوویه‌كی سیمیناره‌كه دەڵێت:” كردنه‌وه‌ی ئه‌مجۆره سیمینارانه زۆر سوود به‌خشه بۆ راهێنه‌ران، چونكه ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ئێمه داخراوه و ناتوانین به ئاسانی بگه‌ڕێین و زانیاری وه‌رگرین، بۆیه به‌رای من ئه‌م سیمینارانه‌ی ئه‌نجام ده‌درێت له باره‌ی خۆراك و وه‌رزش و ماسولكه‌كان كه تایبه‌ته به وه‌رزش ده‌توانرێت سێ مانگ جارێك ئه‌مجۆره سیمینارانه ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و راهێنهرانە له نزیكه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن و چاره‌سه‌ری ئه‌و هه‌ڵانه بكه‌ن كه پێشتر روویداوه و دووباره نه‌بێته‌وه”.
هیوان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:” ئێمه وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌می یاریه‌كه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و سه‌دان وه‌رزشكار دێته به‌رده‌ستی ئێمه، بۆیه ده‌بێت كارێك بكه‌ین كه ئه‌و وه‌رزشكارانه پێ بگه‌یه‌نین، چونكە هه‌موو كه‌سێك له نه‌بوونه‌وه گه‌یشتووه به ئامانجی خۆی، بۆیه ئێمه‌ش به راستگۆیی ئه‌و زانیاریانه‌ی لامانه بیگه‌یه‌نین”.
هه‌ر به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی هه‌واڵ سلێمانی بڕیاره له‌مساڵدا یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتی یانه و یاریزانانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئه‌نجام بدرێت، جگه له ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عێراق له شاری به‌غدا.

More News
-
رەزامەندیمان وەرگرت بۆ كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت لە خانەقین
21 hours لهمهوپێش -
مووچەی بنەڕەتی زیاد دەکرێت و دەرماڵە کەم دەکرێتەوە
22 hours لهمهوپێش -
ئەمڕۆ پشووی پەرلەمان دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
رەزامەندیمان وەرگرت بۆ كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت لە خانەقین
21 hours لهمهوپێش -
مووچەی بنەڕەتی زیاد دەکرێت و دەرماڵە کەم دەکرێتەوە
22 hours لهمهوپێش



