یەکێتی مامۆستایان تێبینییان لەسەر پرۆسەی خوێندن و دواکەوتنی مووچە هەیە

SNNـ بڕیار محەمەد
ئەمڕۆ یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و وەک خۆیان دەڵێن تێبینییان لەبارەی پرۆسەی خوێندن و دواکەوتنی مووچەش هەیە.
ئەحمەد گەرمیانی جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: سێ مانگ جارێک کۆبوونەوەی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بەڕێوە دەچێت وئەم کۆبوونەوەیەی ئەمجارەیان بەر لە پرۆسەی خوێندنی ساڵی 2020- 2021 بووە.
وتیشی :”ئێمە وەک یەکێتی مامۆستایان چەند پێشنیازێکمان هەیە بۆ پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بەتایبەتی کە تێبینیمان لەسەر پرۆسەی تەواوکاری لە خوێندن بەشێوەی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین”.
ڕونیشی کردەوە ” لەم کۆبوونەوەیەدا بە ئامادەبوونی بەرپرسی لقەکانی یەکێتیی مامۆستایان قسە لەسەر ڕەوشی مامۆستایان و دواکەوتنی مووچە و ئەرکەکانی مامۆستایان دەکەین و لە کۆتاییدا بە چەند پێشنیارێک دەردەچین کە ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەکەین”.

More News
-
واشنتن پۆست: زیانە گیانییەكانی ئەمریكا لە جەنگی ئێران زۆرترە لەوەی ڕادەگەیەنرێت
14 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدراڵی لەسەر سێ داوای تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە
17 hours لهمهوپێش -
یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانو جەژن دیاریکران
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
واشنتن پۆست: زیانە گیانییەكانی ئەمریكا لە جەنگی ئێران زۆرترە لەوەی ڕادەگەیەنرێت
14 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدراڵی لەسەر سێ داوای تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە
17 hours لهمهوپێش



