جێبه‌جێنه‌كردنى یاساى مافى ده‌ستكه‌وتنى زانیارى كێشه‌ى بۆ په‌رله‌مانتاران دروستكردووه

فایلى فه‌رمانگه‌یه‌كى حكومى | فۆتۆ: AP
SNN – هەولێر
سه‌رۆكى رێكخراوى ستۆپ دژى گه‌نده‌ڵى ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده شه‌فافیه‌ت یه‌كێكه له به‌ڵێنه‌كانى كابینه‌ى نۆیه‌م، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم هیچ هه‌نگاوێكى به ئاراسته‌ى جێبه‌جێكردنى یاساى مافى ده‌ستكه‌وتنى زانیارى نه‌ناوه، په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت: “جارى وا هه‌یه 70 رۆژ چاوه‌ڕوانى یه‌ك وه‌ڵامى حكومه‌تى هه‌رێمین”.
له ساڵى 2013 یاساى مافى ده‌ستكه‌وتنى زانیارى ژماره 11 ده‌رچوو، به‌ڵام ئه‌م یاسایه له ئێستادا به‌گوێره‌ى پێویست نه‌چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، جێبهجێنهكردنیشى كێشه‌ى بۆ رۆژنامه‌نووسان و په‌رله‌مانتاران دروستكردووه، له‌كاتێكدا هه‌بوونى شه‌فافیه‌ت یه‌كێكه له‌و شتانه‌ى كه له‌ئێستادا حكومه‌تى هه‌رێم به یه‌كێك بنه‌ماكانى كارى خۆى ده‌زانێت.
ئاری عەبدوڵا، سەركۆی رێكخراوی (ستۆپ) دژى گه‌نده‌ڵى له‌وباره‌یه‌وه بە SNNی راگەیاند: “له ماوەی شەش مانگی رابردوودا حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕووى پێدانی زانیاری و شەفافیەتەوە هیچ هەنگاوێكی روونی نەناوە بە تایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە یاسایی مافی پێدانی زانیارییەوە هەیە، له كاتێكدا ده‌توانرێت به جێبەجێكردنی یاسایی ژمار 11ی ساڵی 2013 تایبەت بە پێدانی زانیاری متمانیەكی باش لە نێوان هاووڵاتی و حكومەت و حكومه‌ت و په‌رله‌مان دروستبكات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هاوكارێكى باش دەبێت له رێگریكردن لە دروستبوونى گەندەڵی”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه سەركۆ ئازاد گه‌ڵاڵى، ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەكان له په‌رله‌مانى كوردستان ره‌خنه ده‌گرێت له جێبه‌جێنه‌كردنى یاساكه و بۆ SNN وتى: ” بەڕاستی تاوەكو ئێستا كابینه‌ى نۆیه‌م لەڕووی پێدانی زانیاری زۆر خراپە، چونكه له ساده‌ترین نموونه‌دا جاری واهەیە 50 بۆ 70 رۆژ پرسیارێكیان ئاراستە دەكەین پاشان وه‌ڵاممان دەدرێتەوە، جاری‌واش هەیە هەر وەڵامەكە وەرناگرینەوە”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێستا ئێمە وەكو لیژنەی سامانە سروشتییەكان بە سەدان پرسیارمان ئاراستەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كردووە، به‌ڵام تاوەكو ئێستا هیچ كام لە وڵامی پرسیارەكانمان وەرنەگرتووهتەوە”.
له ماوه‌ى رابردوودا ئەنجوومەنی وەزیرانى حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاريدا تەواوی چالاكییەكانی وەزارەتەكانی حكومەت تەنیا لە سایتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوبكرێنەوە.
More News
-
دۆناڵد ترەمپ: دەستبەجێ نرخی بەنزین دابەزێنن
1 hour لهمهوپێش -
داوای بڕینی مووچەی پەرلەمانتارە دەستگیرکراوەکان دەکرێت
3 hours لهمهوپێش -
قۆناغی یەکەمی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: بۆ رێککەوتنەکە ئەم کارە دەکەین
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دۆناڵد ترەمپ: دەستبەجێ نرخی بەنزین دابەزێنن
1 hour لهمهوپێش -
داوای بڕینی مووچەی پەرلەمانتارە دەستگیرکراوەکان دەکرێت
3 hours لهمهوپێش -
قۆناغی یەکەمی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش



