هێزێكى عێراقی بۆ ده‌ستگیركردنی 28 فه‌رمانبه‌ر ده‌چێته سه‌ر پارێزگاى كه‌ركوك

قەدەغەی هاتووچۆ لە-عێراق
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له چوارچێوه‌ى فه‌رمانى گرتن بۆ ئه‌وانه‌ى تێوه‌گلاون له دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵیدا فه‌رمانى گرتن بۆ پارێزگار و 27 فه‌رمانبه‌رى پارێزگاى کەرکوک ده‌رچووه و ته‌نها یه‌ك كه‌سیان ده‌ستگیركراوه.
له لایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراقه‌وه چه‌ند دۆسیه‌یه‌كى گه‌نده‌لى له کەرکوک سكاڵای له‌سه‌ر كراوه، له‌وانه 28 فه‌رمانبه‌رى پارێزگا كه خودى پارێزگارى تێدایه له‌گه‌ڵ 23 فه‌رمانبه‌رى په‌روه‌رده و 21 كرێكارى كۆمپانیاى پاڵاوگه‌كانى نه‌وتى باكوور.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له پارێزگارى کەرکوک بهSNNى راگه‌یاند؛ دوێنێ له لایه‌ن هێزێكى عێراقییه‌وه كه فه‌رمانى دەستگیرکردنی 28 فه‌رمانبه‌رى پارێزگای کەرکوکیان پێ‌بوو له ناویاندا راكان جبورى پارێزگار، هاتنه سه‌ر بیناى پارێزگاى کەرکوک و پاسێكی تایبه‌تیان هێنابوو بۆ ئه‌وه‌ى تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیربكه‌ن.
وتیشى: “له‌به‌رئه‌وه‌ى پێشتر زانیارییه‌كه دزەی پێکرا خودى پارێزگار و ئه‌و 27 فه‌رمانبه‌ره‌ى دیكه‌ى پارێزگاى کەرکوک هیچیان له ده‌وام نه‌بوون، بۆیه كه‌سیان ده‌ستگیرنه‌كران ته‌نها بەڕێوه‌به‌رى پرۆژه‌كانى پارێزگا “سه‌دام حوسێن” ده‌ستگیركراوه ئه‌ویش له ده‌ره‌وه‌ى پارێزگا و رۆژى سێشه‌ممه هێزه‌كان راپێچی زیندانیان كردووه”.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه‌ى نێو بیناى پارێزگاى کەرکوک باسیشى له‌وه‌كرد، پارێزگارى کەرکوک هه‌فته‌ى پێشوو سه‌ردانى به‌غداى كرد و دواى هاتنه‌وه‌ى چیتر نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ده‌وام و وه‌كو ده‌ڵێن چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ى وڵات، فه‌رمانبه‌ره‌كانى دیكه‌ش كه فه‌رمانى گرتنیان هه‌یه دیارنین و ئه‌وانیش نه‌هاتوونه‌ته‌وه ده‌وام، خۆیان شاردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستگیر نه‌كرێن.
پارێزگارى کەرکوک راكان جبورى و 23 فه‌رمانبه‌رى په‌روه‌رده‌ى کەرکوک كه به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركوكیشى تێدایه له لایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌ستپاكییه‌وه سكاڵایان له سه‌ر تۆماركراوه به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى له دروستكردنى قوتابخانه ئاماده‌كراوه‌كاندا و به هه‌ده‌ردانى زیاتر له 57 ملیار دینار.
هاوكات 27 فه‌رمانبه‌رى نێو پارێزگاى کەرکوکیش فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه له سه‌ر چه‌ند دۆسیه‌یه‌كى گه‌نده‌ڵى له نێویاندا وه‌رگرتنى به‌رتیل.
له لایه‌كى دیكه‌وه به تۆمه‌تى به هه‌ده‌ردانى 370 هه‌زار لیتر نه‌وتى سپى دادگاى ده‌ستپاكى سكاڵاى ده‌ستگیركردنى بۆ 21 كرێكارى كۆمپانیاى پاولاگهكانى نه‌وتى باكور ده‌ركردووه.
له دۆسیه‌ى به هه‌ده‌ردانى نه‌وت، به پێى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى کەرکوک كونبوونى بۆرى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت له نێوان پاڵاوگه و عه‌مباره‌كاندا بووهتەهۆى لێچوون و به فیڕۆچوونى بڕێكى زۆر نه‌وت.
More News
-
گەشتوگوزاری هەڵەبجە “چاوەڕوانی هاتنی یەک ملیۆن گەشتیارین”
12 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی بۆ مووچەی مانگی 6 ئەم کارە دەکات
14 hours لهمهوپێش -
پاکستان هێرشی ئاسمانی و زەمینی کردە سەر ئەفغانستان و ژمارەیەک چەکدار کوژران
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
گەشتوگوزاری هەڵەبجە “چاوەڕوانی هاتنی یەک ملیۆن گەشتیارین”
12 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی بۆ مووچەی مانگی 6 ئەم کارە دەکات
14 hours لهمهوپێش



