ئه‌مریكا داواى دوو دانیشتووى شارى هه‌ولێر ده‌كات كه تێوه‌گلاون له گه‌نده‌ڵى

راگه‌یه‌نراوى وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به تۆمه‌تباركردنى دوو دانیشتووى شارى هه‌ولێر | فۆتۆ: وه‌زاره‌تى داد
SNN
وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مریكا داواى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى دوو هاووڵاتى دانیشتووى شارى هه‌ولێر ده‌كات كه هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌مریكین به تۆمه‌تى تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵى و پێدانى به‌رتیل و ناوه‌كانیشیان بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوێك كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مریكاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر كه‌یسى ئه‌و دوو هاووڵاتییه، “یه‌كه‌میان ناوى مارك ئالان جومعه‌یه كه ته‌مه‌نى 37 ساڵه و دووه‌میان ناوى لارا جومعه موحه‌مه‌ده كه ته‌مه‌نى 37 ساڵه، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داده‌وه به تۆمه‌تى تێوه‌گلان له‌گه‌نده‌ڵى و به‌رتیل پێدان داواى ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان كراوه”.
وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مریكا ورده‌كارى كه‌یسه‌كه‌ى ئاشكرا كردووه و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “دوو تۆمه‌تباره‌كه هه‌وڵیانداوه به‌رتیل بده‌نه به‌رپرسێكى سوپاى ئه‌مریكا له بنكه‌ى ئاسمانى ئه‌مریكا له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، ئۆفه‌رى 20%ى ئه‌و گرێبه‌سته سه‌ربازییانه‌یان خستووه‌ته به‌رده‌ستى كاربه‌ده‌سته‌كه‌ى ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر بێت و بۆ كۆمپانیاكه‌ى ئه‌وان بن”.
یه‌كێكى تر له‌و تۆمه‌تانه‌ى كه خراوه‌ته پاڵ ئه‌و دوو كه‌سه بریتیه له، ” پێدانى پاره‌ى كاش وه‌ك به‌رتیل له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى گرێبه‌سى خستنه‌ڕووى چه‌ند كه‌لوپه‌لێك كه له كۆتاییه‌كانى مانگى ئازارى 2020 خراوه‌ته‌ڕوو”.
برایان سى راببیت، یاریده‌رده‌ى داواكارى گشتى له وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مریكا ده‌ڵێت: “به‌رتیل پێدان و گه‌نده‌ڵى هێڵى سووره له‌لاى ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان بۆ پاراستنى سه‌ربازه‌كانمان له كه‌سانى گه‌نده‌ڵ”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ستانلى نێوێڵ، ئه‌فسه‌رى پێشكه‌وتووى به‌شى تاوان له وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مریكا ده‌ڵێت: “ئه‌و كه‌سانه‌ى كه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى به‌رگیری ئه‌مریكا ده‌كه‌ن پێویسته زۆر ئاگاداربن، چونكه تێوه‌گلانیان له هه‌ر جۆره گه‌نده‌ڵییه‌ك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مایه‌ى قبوڵكردن نییه”.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم: بەپێی رێککەوتنەکە وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران دەپشکنین
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم: بەپێی رێککەوتنەکە وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران دەپشکنین
16 hours لهمهوپێش



