یه‌كه‌م لێدوانی لیبرۆن جەیمس پاش ئەوەی جیانیس نازناوی باشترین یاریزانی جیهانی بردەوە

لیبرۆن جەیمس
SNN Sport
لیبرۆن جەیمس ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لۆس ئه‌نجلس لێكه‌رز،توڕه‌بوونی خۆی ده‌ربڕی له‌و ئهنجامەی له ده‌نگدانی باشترین یاریزان له‌م وه‌رزه‌ی خولی رابیته‌ی نیشتمانی بۆ تۆپی باسكه دراوە.
لیبرۆن جەیمس بۆ چواره‌مین جار له كاروانی وه‌رزشی خۆی پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێناو دوای بە دەستهێنانی ئەم پلەیە وتی:” با راستگۆبم كاره‌كه توڕه‌ی كردم ، چونكه له كۆی 101 ده‌نگ، 16 ده‌نگم به‌ده‌ستهێنا بۆ ئه‌وه‌ی ژماره یه‌ك بم ، ئه‌مه‌ش له هه‌موو شتێك زیاتر توڕه‌ی كردم ، ناڵێم كه براوه شایسته‌ی نازناوه‌كه نیه ، به‌ڵام پله‌ی دووه‌مم به‌ده‌ستهێناوه له زیاتر له بۆنه‌یه‌ك ،ئه‌مه‌ش توڕه‌م ده‌كات “.
جیانیس ئەنتیتکۆنمبپۆی یاریزانی یانەی میلواکی باکس خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزی یانە پیشەگەرەکانی باسکەی ئەمریکای بۆ ساڵی دووەمی لەسەر یەک بە دەستهێناو یەکەم یاریزانی ئەوروپییە ئەم خەڵاتە دووجاری لەسەر یەک بباتەوە.

More News
-
ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانى دەچێتە تاران
3 hours لهمهوپێش -
دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانى دەچێتە تاران
3 hours لهمهوپێش



