“له‌سه‌ر پرسی نه‌وتی سوریا، ره‌نگه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد بكه‌ن”

دۆناڵد ترەمپ
SNN
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مەریكا رایگه‌یاند: له‌سه‌ر پرسی نه‌وتی سوریا، ره‌نگه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد بكه‌ن. جەختیشی كردەوە، ته‌نیا بۆ پاراستنی نه‌وت له سووریا‌ن.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ترەمپ وتی: “ئێمه له سووریا ده‌كشێینه‌وه، ته‌نیا نه‌وته‌كه ده‌پارێزین. نه‌وته‌كه‌مان ده‌ستكه‌وت و سه‌ربازیشمان له‌وێ هه‌یه پارێزگاری له نه‌وته‌كه بكات، بێجگه له‌وه له سوریا ده‌رده‌چین. سه‌ربازه‌كانمان له‌سه‌ر سنووری نێوان سوریا و توركیا كشانه‌وه. ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازمان له‌و سنووره هه‌بوو. دواجار ژماره‌كه‌مان كه‌مكرده‌وه بۆ 50 سه‌رباز، ئه‌وانه‌ش ژیانیان له مه‌ترسیدا بوو، چونكه دوو سوپا به نیازبوون رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه و ئه‌و سه‌ربازه ئهمەریكیانهش له‌نێوانیاندا بوون مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانیان هه‌بوو”.
وتیشی: “ئێمه له سوریا ده‌چینه ده‌رێ و ته‌نیا په‌یوه‌ست ده‌بین به نهوتهكهیەوه و دواتر بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش ده‌ده‌ین. ره‌نگه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد بكه‌ین له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و بزانین چی ده‌بێت، به‌ڵام ئێمه ده‌چینه ده‌رێ له‌و وڵاته. له عێراقیش ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م سه‌ربازمان ماوه‌ته‌وه و كه‌متریشی ده‌كه‌ینه‌وه”.
More News
-
تاران حەوت مەرجی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز ڕاگەیاند
17 hours لهمهوپێش -
دواین وادە بۆ بریکارەکانی خۆراک دیاری کرا
17 hours لهمهوپێش -
هاووڵاتییەک بەتۆمەتی بڕینی دارە سروشتییەکان لە بەرزنجە دەستگیر کرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تاران حەوت مەرجی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز ڕاگەیاند
17 hours لهمهوپێش -
دواین وادە بۆ بریکارەکانی خۆراک دیاری کرا
17 hours لهمهوپێش



