كۆتینیۆ: هه‌موو توانایەكم بۆ پێشكه‌شكردنی وه‌رزێكی نایاب ده‌خه‌مه گه‌ڕ

کۆتینیۆ
SNN Sport
فلیپ كۆتینیۆی به‌رازیلی و یاریزانی یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ی ئیسپانی كه خه‌ڵاتی باشترین یاریزنی له جامی ( خوان گامبه‌ر ) پێبه‌خشرا له به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیلچی کە شەوی رابردوو 1-0 بە سوودی یانەی بەرشەلۆن تەواو بوو ، دووپاتی كرده‌وه خوازیاری وه‌رزێكی زۆر باشه له‌گه‌ڵ یانەکەی.
كۆتیتیۆ وتی:” هەستم باشه به گه‌ڕانه‌وه بۆ یاریكردن له كامپ نۆ، بیری یاریكردن ده‌كه‌م لێره ، ته‌نیا ههفتهیەكمان له به‌رده‌مه و ئێمه به شێوه‌یه‌كی باش كار ده‌كه‌ین”.
هه‌روه‌ها وتی:”پێش وهرزەکە كاتی زۆرمان له به‌رده‌ست نەبوو بۆ راهێنان ، به‌ڵام هێشتا ههفتهیەكمان له به‌رده‌مدایه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی باش ده‌ستپێبكه‌ین”.
دووپاتیشی كرده‌وه:” زۆر به توندی خوازیارم بۆ پێشكه‌شكردنی ئاستێك به شێوه‌یه‌كی باش ، ده‌مه‌وێت به شێوه‌یه‌كی جدییانه ئه‌م ساڵ كار بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك به شێوه‌یه‌كی باش له یاریگادا به‌رێوه‌بچێت ، هیوادارم وه‌رزێكی نایاب بێت سه‌باره‌ت به ئێمه”.
More News
-
تاران حەوت مەرجی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز ڕاگەیاند
10 hours لهمهوپێش -
دواین وادە بۆ بریکارەکانی خۆراک دیاری کرا
11 hours لهمهوپێش -
هاووڵاتییەک بەتۆمەتی بڕینی دارە سروشتییەکان لە بەرزنجە دەستگیر کرا
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تاران حەوت مەرجی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز ڕاگەیاند
10 hours لهمهوپێش -
دواین وادە بۆ بریکارەکانی خۆراک دیاری کرا
11 hours لهمهوپێش



