
ئەمریکا و ئێران
SNN
سەرەڕای بەرهەڵستکاریکردنی لە ناو نەتەوە یەکگرتووەکان، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوێنێ شەمە یەکلایەنە سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر ئێرانی درێژ کردەوە، کە پێشتر بەگوێرەی رێککەوتنی ئەتۆمی سڕ کرابوو.
لەبەیاننامەیەکدا مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند “لەچوارچێوەی ئەو پرۆسەیەدا کە رۆژی 20ی ئەم مانگە بڕیاری لێوە درا، سزاکانی سەر ئێران درێژ کراونەتەوە، دەشڵێت “هەر لەو رۆژەدا ئەنجوومەنی ئاسایش لە پێشێلکارییەکانی ئێران ئاگادار کراوەتەوە”.
هاوکات ئیدانەی رەتکردنەوەی قەدەغەی فرۆشتنی چەکیشی کرد لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە و رایگەیاند “کە ئەوە بڕیارێکی هەڵە بووە”.
سزاکان خۆیان دەبیننەوە لە قەدەغەی فرۆشتنی چەک و رێگرتن لە پیتاندنی یۆرانیۆم و بە وتەی پۆمپیۆ ئەو بڕیارەشی کە داویانە، وا لە جیهان دەکات ئاسایشتر و سەقامگیرتر بێت.
پۆمپێیۆ مانگی رابردوو چووە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ راگەیاندنی “گەڕاندنەوەی ئابڵۆقە (بۆ سەر ئێران) بەپێی رێککەوتنی ئەنجوومەنی ئاسایشی ساڵی 2015، دوای ئەوەی شکستی هێنابوو لە درێژکردنەوەی قەدەغەی فرۆشتنی چەکی بە ئێران”، بەپێی رێککەوتنەکە، هەموو وڵاتانی بەشدار لە رێککەوتنی ئەتۆمی کە لە سەردەمی حوکمی باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا واژوکرا، دەتوانن سزا بسەپێنن، سزاکەش لەدوای یەک مانگ جێبەجێ دەکرێت.
لای خۆشیەوە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاشکرا رایگەیاندووە، ناتوانێت بەردەوامبێت لە درێژکردنەوەی دووبارەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەکاتێکدا 13 وڵاتی ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش لە 15 ئەندامەکە، دژی هەنگاوەکەی ئەمەریکان.
More News
-
پەنا بۆ دادگا دەبەم و ڤیدیۆکە دەستکاریکراوە
4 hours لهمهوپێش -
کارێک بۆ ئەردۆغان دەکەم دڵی زۆر خۆش دەکەم
5 hours لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان دەکەنەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
پەنا بۆ دادگا دەبەم و ڤیدیۆکە دەستکاریکراوە
4 hours لهمهوپێش -
کارێک بۆ ئەردۆغان دەکەم دڵی زۆر خۆش دەکەم
5 hours لهمهوپێش



