لیژنه‌ى كشتوكاڵ كێشه‌ى جوتیارانى گه‌رمیان ده‌گه‌یه‌نێته په‌رله‌مان

كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: پێشنیارمان كردووه رووبار‌ى سیروان له‌برى ئه‌و غهسالانهى كه تێیدایه بكرێته ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیارى، وتیشى: “كۆنووسى خۆمان له‌باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه كشتوكاڵییه‌كانى سنوورى گه‌رمیان ئاراسته‌ى په‌رله‌مان ده‌كه‌ین”.
عوسمان سێدهرى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له په‌رله‌مانى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ وه‌كو لیژنه‌ى كشتوكاڵ سه‌ردانى ئیداره‌ى گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى ناوچه‌كه‌مان كرد، دواتر سه‌ردانى چه‌ند گوندێكمان كرد وه‌ك: میل قاسم و رۆسهى شامار و روێله، پاشان سه‌ردانى عه‌لوه‌ى كه‌لار و سه‌رچه‌مى سیروانمان كرد و له گرفتى غهسالهكانمان كۆڵییه‌وه”.
وتیشى: “له سنوورى گه‌رمیان جوتیارانى به‌شێك له گونده‌كان كێشه‌ى زه‌ویوزاریان هه‌یه له سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ى به‌شه زه‌وى خۆیان، هه‌روه‌ها گرفتى تێكدانى رووبار‌ى سیروان و سروشته‌كه‌ى هه‌یه له‌گه‌ڵ نه‌بوونى به‌نداو و چه‌ند گرفتێكى دیكه‌ى تایبه‌ت به عه‌لوه و كاروبارى كشتوكاڵ”.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفتانه وه‌كو لیژنه‌ى په‌رله‌مان كۆنووسى خۆمان ئاراسته‌ى په‌رله‌مان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین له نێو حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و رووبار‌ى سیروان له‌برى ئه‌و غهسالانه بكرێته ناوچه‌ى گه‌شتیارى، هه‌روه‌ها دروستكردنى به‌نداو له ناوچه‌كه گرنگییه‌كى زۆرى ده‌بێت بۆ بووژاندنه‌وه‌ى كه‌رتى كشتو‌كاڵى به تایبه‌تى كه ئێستا گرفتى گلدانه‌وه‌ى ئاو هه‌یه له وڵاتى ئێرانه‌وه”.
باسى له‌وه‌شكرد: “له سه‌ردان و به‌دواداچوونه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ گوێگرتن له داواكارى جوتیاران و گوندنشينان به ئومێدى ئه‌وه‌ى بتوانين كێشه‌كان بخه‌ینه‌ڕوو به ئاراسته‌ى چاره‌سه‌ركردنیان”.
More News
-
كەربەلاییەكان نەخۆشخانەی ڕوقییە لە پارێزگای هەڵەبجە دروستدەكەن
18 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی کۆشکی سپی: ترەمپ هۆشداریدەداتە تاران لە پابەند نەبوون بە بەڵێنەکانی
18 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی مۆڵەتی کۆتایی بۆ تۆمارکردن لە “هەژماری من” دیاریدەکات
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
كەربەلاییەكان نەخۆشخانەی ڕوقییە لە پارێزگای هەڵەبجە دروستدەكەن
18 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی کۆشکی سپی: ترەمپ هۆشداریدەداتە تاران لە پابەند نەبوون بە بەڵێنەکانی
18 hours لهمهوپێش



