
عەلی حەمە ساڵح
SNN
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلمانی کوردستان رایدەگەیەنێت تاوەکو ئێستا هیچ راپۆرتێکی یاسای چاکسازی نەهاتۆتە پەرلەمانی کوردستانی هیچ وادەیەکیش بۆ هاتنی دیار نییە.
عەلی حمە ساڵح، ئەندامی لیژنە دارایی لە پەرلەمان کوردستان بە SNNی ڕاگەیاندن: تاوەکو ئێستا من قسە بۆ ئێوە دەکەم هیچ راپۆرتێک لە بارەی لیژنەکانی چاکسازی و یاسایی چاکسازی نەهاتۆتە پەرلەمانی کوردستان هیچ وادەیەکیش بۆ هاتنی ئەو ڕاپۆرتە دیار نییە.
وتیشی، “بەپێی پڕۆژە یاساکە حکومەتی هەرێمی کودستان دەبێت هەموو سێ مانگ جارێک راپۆرتێک پێشکەشی پەرلەمانی کوردستان بکات و لە راپۆرتەکەدا باس لەو رێکارە و هەنگاوانە بکات کە ناویەتی بۆ بواری چاکسازی لە تەواوی کایەکانی نێو حکومەت و کەرتی گشتی و تایبەتیش”.
یاسایی چاکسازی لە 1ی 7 ئەمساڵ کەوتۆتە بواری جێبەجێکردن و دەبوو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتی یەکەمی خۆی تایبەت بە پرسی چاکسازی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان بکردایە بەڵام تاوەکو ئێستا نەیانناردووە.
More News
-
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
9 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
9 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
9 hours لهمهوپێش



