“وه‌زاره‌تى دارایی بڕیاریداوه تاوه‌كو كۆتاى ئه‌مساڵ مووچه به لێبڕینى %21 دابه‌ش بكات”

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی حكومەتی هەرێم لە یەكەم مانگی دابەشكردنی مووچە بە لێبڕینی %21 ئەو بەڵێنەی بە فەرمانبەراندا، تەنیا بۆ یەك مانگ مووچە به‌وشێوه‌یه دابه‌شبكات، بەڵام لەدوای دابەشكردنی دوو مووچە بە لێبڕینه‌وه وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە كە دابەشكردنی مووچە تا كۆتایی ئەمساڵ بەهەمان شێوە دابەش بكات.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەى كه SNN له به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم دهستیكهوتوون، “وەزارەتی دارایی پلانی هەیە دابەشكردنی مووچە تا كۆتایی ئەمساڵ بە لێبڕینی %21 دابەش بكات، چونكە ئەو 320 ملیار دینارەی كە بڕیارە حكومەتی عێراق بینێرێت بۆ هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچە لەگەڵ داهاتى ناوخۆ به‌شى رێژه‌ى %79 ی مووچه‌ى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران ده‌كات”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “وەزارەتی دارایی بە نیازە لە لیستی مووچەدا، لێبڕینی %21 بسڕێتەوە، بەجۆرێك تەنیا لەكۆی گشتی مووچە %79 بخاتە سەر لیستی مووچەی فەرمانبەران، ئەوەش بەو مەبەستەی كە تا كۆتایی ئەمساڵ گۆڕانكاری نەكرێت لە دابەشكردنی مووچە تاوه‌كو ئەو كاتەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق لە پەرلەمان پەسەنددەكرێت و پشكی هەرێم دیاریدەكرێت، هاوكات رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا واژوو دەكرێت”.
وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بەبێ لێبڕین پێویستی بە زیاتر لە 890 ملیار دینارە، بەڵام دوو مانگە دابەشكردنی مووچە بە لێبڕینی 21%وە دابەشدەكرێت، تاوەكو هەولێر و بەغدا دەگەنە رێككەوتنی كۆتایی بەوشێوەیە بەردەوام دەبێت و بەغدا مانگانە 320 ملیار دەنێرێت.
More News
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
17 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
20 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
17 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
20 hours لهمهوپێش


