
لویس سوارێز
SNN Sport
لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە، لەگەڵ یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید رێککەوتووە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ئەو یانەیەوە بکات.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، لویس سوارێز رێککەوتنی تەواوی لەگەڵ یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید کردووە بۆ مافە تایبەتییەکانی خۆی،ئێستا یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید پێویستی بە ئەوە هەیە دەستبەرداری دییەگۆ کۆستای هێرشبەری ببێت بۆ ئەوەی سوارێز پەیوەندی بە ریزەکانییەوە بکات و هاتنی ئەم یاریزانە ئاسان بێت.
سوارێز لە دوو یاری دۆستانەی رابردووی یانەکەی دوورخراوەتەوە، راهێنەری هۆڵەندی کومان پیشتر لە رۆشتن ئاگاداری کردووەتەوە،پێشتر یانەی یۆڤانتۆس هەوڵی گواستنەوەی دا، بەڵام لەگەڵ ئەو یانەیە نەگەیشتە رێککەوتن و چاوەروان دەکرێت وێستگەی داهاتووی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بێت.
هەروەها یانەی بەرشەلۆنە ئامادە نەبووە هەموو پارەی ئەو ساڵەی گرێبەستەکەی بدات کە ماویەتی و بڕی 14 ملیۆن یۆرۆیە، بەرشەلۆنە ئامادەیە 7 ملیۆن یۆرۆی پێبدات، ئەم یاریزانەش بە داواکەی رازی بووە،چاوەروان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ئاتلەتیکۆمەدرید رابگەیەنرێت.
More News
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
16 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
19 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
16 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
19 hours لهمهوپێش


