بەسەدان دار سنەوبەری قەڵای خورماڵ مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە

دارسنەوبەرەکانی خوڕماڵ
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی خزمەتنەكردن و هاوكات كەمیی كارمەندی تایبەت بە پاراستن و چاودێریكردنی دارستانی قەڵای خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، لە ئێستادا بەسەدان داری سنەوبەری ئەو دارستانە وشكبوون و لەناو چوون.
ئەنوەر مستەفا، لێپرسراوی دارستان و پاوانی ناحیەی خورماڵ بە SNNی ڕاگەیاند: نزیكەی 22 ساڵە قەڵای خورماڵ كراوە بە دارستان و لەو كاتەوە تا ئێستا 16 هەزار داری سنەوبەر و توو و رەزی تێدا نێژراوە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین لوغم و تەقەمەنی تیادا دۆزراوەتەوە، هاوكات بەهۆی ئەوەی ئەو قەڵایە مێژوویەكی زۆر كۆنی هەیە و چەندین ئاسەواری تیادا دۆزراوەتەوە، بۆیە لە بنەڕەتدا ئەو قەڵای خورماڵە بۆخۆی شوێنێكی مێژوویی و ئاسەوارییە و شوێنەوارێكی كۆنە نەدەبوو بكرایەتە دارستان کە خۆڵی زەوییەكەشی بۆ دارستان و چاندنی نەمام سەركەوتوو نابێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو خاكەی لە قەڵای خورماڵە پێویستی بە ئاوی بەردەوام هەیە بۆ مانەوەی دارەكانی بەسەوزی و پێویستی بە ژمارەیەكی زۆر كارمەندە بۆ چاودێریكردنیان، بەڵام ماوەی دوو ساڵە بەهۆی نەبوونی كارمەندەوە نەمانتوانیوە هیچ جۆرە چاودێرییەكی ئەو دارستانە بكەین و نەتوانراوە وەك پێویست ئاوی ئەو سنەوبەرانە بدرێت، چونكە تەنها شەش كارمەندمان هەیە ئەو كارمەندانەش چاودێری و سەرپەرشتی دارستانی دیكەیان لە ئەستۆدایە.
لێپرسراوی دارستان و پاوانی ناحیەی خورماڵ ئەوەشی خستەڕوو، بە نووسراوی فەرمی لایەنە پەیوەندیدارەكانمان لەم بابەتە ئاگاداركردووەتەوە بەتایبەت لە لە وشكبوونی دارستانەكە، بەجۆرێك لە ئێستادا دارستانی قەڵای خورماڵ لەكۆی 16 هەزار نزیكەی نۆ هەزار داری تێدا ماوە و ساڵانەش ژمارەیەكی زیاتر لە دارەكان وشكدەبن و چەند ساڵی داهاتووش ئەگەر چارەسەرێكی بۆ نەدۆزرێتەوە بەرەو وشكبوونی یەكجاریی دەچێت.
More News
-
نرخی نەوت بەرزبووەوە
3 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت بەرزبووەوە
3 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
3 hours لهمهوپێش


