
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
بەهۆی په‌تاى كۆرۆنا و قه‌یرانى دارایى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وانه‌ى قه‌رزى بچووكیان كردووه بۆ پڕۆژه‌كانیان بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ قیستیان لێ وه‌رناگیرێته‌وه. ئه‌وانه‌شى هه‌موو قه‌رزه‌كه به یه‌كه‌وه دەگهڕێننهوه لێخۆش‌بوونیان بۆ ده‌رده‌كه‌ن بۆ به‌شێكى قه‌رزه‌كه.
ئارام كه‌ریم به‌رێوه‌به‌رى قه‌رزى بچووك له گه‌رمیان به SNNی راگه‌یاند: له‌به‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا و قه‌یرانى دارایى و وه‌ستانى كار و كه‌سابه‌تى هاووڵاتییان، له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى سندوقه‌وه له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاردراوه ماوه‌ى شه‌ش مانگ قیست له‌و كه‌سانه وه‌رنه‌گرنه‌وه كه قه‌رزیان كردووه.
وتیشى: هاوكات حكومه‌ت چه‌ند بڕیارێكى دیكه‌ى ده‌ركردووه و هه‌ركه‌سێك له شه‌ڕى داعش شه‌هیدبووه له سه‌رجه‌م قه‌رزه‌كه‌ى خۆش ده‌بن. ئه‌وانه‌ى خۆیان گیانیان له ده‌ستداوه ئه‌گه‌ر كه‌سوكاره‌كه‌ى هه‌موو قه‌رزه‌كه به یه‌كه‌وه بهێننه‌وه ئه‌وا 50 له سه‌دى لێى خۆش ده‌بن. هه‌ركه‌سێكیش قه‌رزاره و تاوه‌كو 1ی تشرینی دووەمی 2020 قه‌رزه‌كانى بداته‌وه 15 له سه‌دى لێخۆشبوونى بۆ ده‌كرێت.
ئارام داود باسیشى له‌وه‌كرد: 885 هاووڵاتى له گه‌رمیان له پرۆژه‌ى قه‌رزى بچووك سوودمه‌ندبوون و به‌شێكى زۆریشیان قه‌رزه‌كه‌یان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام له ساڵى 2016ه‌وه له‌به‌ر قه‌یرانى دارایی نه‌یانتوانیوه قه‌رز به هاووڵاتییان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ببنه خاوه‌ن پڕۆژه‌ى خۆیان.
ساڵانه حكومه‌تى هه‌رێم 25 ملیار دینارى ته‌رخان ده‌كرد بۆ قه‌رزى بچووك بۆ ئەو كه‌سانه‌ى پڕۆژه‌یان هه‌یه تا بتوانن له‌رێى ئه‌و قه‌رزه‌وه ببنه خاوه‌ن كارى خۆیان. ئه‌م قه‌رزه دواتر ده‌گه‌ڕێندرایه‌وه دیسانه‌وه ده‌درایه‌وه به قه‌رز و نه‌ده‌خرایه سه‌ر خه‌زێنه، به‌ڵام له ساڵى 2016 حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ى گۆڕى و له‌به‌ر قه‌یرانى دارایى قه‌رزه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه و پرۆژه‌كه‌ى پێدانى قه‌رزى راگرتووه.
More News
-
نرخی نەوت بەرزبووەوە
57 mins لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
1 hour لهمهوپێش -
قاسم ئەعرەجی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە سلێمانی
23 hours لهمهوپێش -
دەقی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتۆن و تاران
June 18, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت بەرزبووەوە
57 mins لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
1 hour لهمهوپێش -
قاسم ئەعرەجی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە سلێمانی
23 hours لهمهوپێش



