ناوهڕۆكى كۆبوونهوهى بافڵ تاڵهبانى و باڵیۆزى ئیسپانیا له عێراق

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و خوان خۆسێ ئیسکۆبار، باڵوێزی ئیسپانیا لە عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئهمڕۆ چوارشهممه بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی حزبهكهى لە سلێمانی پێشوازیکرد لە خوان خۆسێ ئیسکۆبار، باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق.
نووسینگهى رۆژنامهوانى بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لهبارهى ناوهڕۆكى كۆبوونهوهكهوه ئاشكرایانكردووه، ” لەدیدارهكهدا لەسەر ھاوکێشە سیاسی و سەربازی و ئابوورییەکان، بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا”.
ئاماژهيان بهوهشكردووه، “بافڵ تاڵەبانی سەبارەت بە ھەرێم و عێراق، ستراتیژی یەکێتی خستەڕوو و تەئکیدی لە ھەماھەنگی و ھاریکاری نیشتمانی و کوردستانی ھاوبەشکردەوە، بۆ زاڵبوون بەسەر تەحەددییەکاندا و چارەسەرکردنی کێشەکان”.
نووسینگهى رۆژنامهوانى هاوسهرۆكى یهكێتیی نیشتمانى كوردستان ئهوهشیان خستووهتهڕوو: “ھاوسەرۆکى یهكێتى پێشخستنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسپانیا لە ھەموو بوارەکاندا بە پێویست زانی، لە بەرامبەردا باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق بەگرنگییەوە لە پەیوەندییەکانی ھەردوولای روانی و بەردەوامی پشتیوانییەکانیانی بۆ ھەرێم دووپاتکردەوە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


