داعش پیلانى ترسناكى بۆ کەرکوک داناوه‌ته‌وه و خه‌ڵكى بیانیشیان لەگهڵدایه

چه‌ند چه‌كدارێكى داعش | فۆتۆ: ABCNEWS
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
داعش له سنوورى کەرکوک خۆی رێكخستووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێت وه‌كو ساڵانى رابردوو جارێكى دیكه له رێگه‌ى كرده‌ى خۆكوژى و ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆمب و هێرشی چهكدارییەوە چالاكییه‌كانی له سنووره‌كه دەستپێبکاتەوە.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر بەڕێوه‌به‌رى پێشووى پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانى کەرکوک بهSNNى راگه‌یاند؛ به‌پێى ئه‌و زانیاریی و به‌ڵگانه‌ى ده‌ستیان كه‌وتووه چه‌كدارانى داعش له سنوورى کەرکوک خۆیان رێكخستووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌یان داناوه بۆ سه‌رپه‌رشتى چالاكییه‌كانیان كه خه‌ڵكى بیانیشیان له‌گه‌ڵدایه.
وتیشى: “ئه‌و سه‌ركردانه‌ى داعش له میحوه‌ره‌كانى کەرکوک له داقوق و مه‌لا عه‌بدوڵا و حه‌ویجه و ناوچه‌كانى تر دابه‌شبوون و عه‌ره‌به‌كانى ئه‌و ناوچانه‌ش كه له ریزه‌كانى داعش بوون و لێیان كوژراوه، هاوكارى چه‌كداره‌كانى داعشن به تایبه‌تى خه‌ڵكى گونده‌كانى ئه‌و ناوچانه”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى عه‌مید سه‌رحه‌د سه‌ركرده‌كانى داعش بەجۆرێک دابه‌شبوون کە “ئه‌بو مه‌ناف چیچانی سه‌ركرده‌ى بۆمب و ته‌قاندنه‌وه، حاجى ئیحسان عومه‌ر ئه‌میرى سه‌ربازى، ئه‌بو عه‌مار توونسى ناسراو به مو‌سا محه‌مه‌د به‌رپرسى هه‌واڵگرى و زانیارى، مهعز ئیبراهیم سه‌ركرده‌ى تیرۆر كردن، حامد عه‌واد سه‌ركرده‌ى جه‌نگ له ناوچه‌كانى دووبز و یایچى، ئیبراهیم خه‌لیل ناسراو به ئه‌بو زوبیر به‌رپرسى ناوچه‌كانى مه‌لا عه‌بدوڵا، سه‌رگه‌ڕان و حه‌ویجه، ئەرکیان دراوەتێ”.
عه‌مید سه‌رحه‌د راشیگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا ئه‌و پیلانه‌ى داعش جێبه‌جێنه‌كراوه له رووى ئه‌نجامدانى چالاكى و له قۆناغى خۆئاماده‌كردندان و نه‌یانتوانیوه بێنه ناو کەرکوکه‌وه و له دهوروبهرىشارەکەن.
ئه‌م زانیارییانه له كاتێكدایه، پێشتر شه‌ماڵ عه‌بدولره‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى كۆكس بهSNNى راگه‌یاند؛ چه‌كدارانى داعش له سنوورى جه‌له‌ولا و خانه‌قین ژماره‌یان زیادى كردووه و جوڵه و چالاكییان زۆرتر بووه و زانیاری هه‌یه ئه‌و چه‌كدارانه له داهاتوودا ده‌ستبكه‌ن به ئه‌نجامدانى ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆمب له‌سه‌ر رێگاكان به تایبه‌تى رێگا كشتوكاڵییه‌كانی سنوورى نێوان گونده‌كان.
پێشتر محه‌مه‌د عومه‌ر به‌رپرسى كۆمیته‌ى یه‌كێتى له قه‌ره‌ته‌په بهSNNى راگه‌یاندبوو “له سنوورى قه‌ره‌ته‌په به تایبه‌تى له گونده‌كانى خواره‌وه‌ى ناوچه‌كه بۆ سه‌ر ده‌ریاچه‌ى حه‌مرین، چه‌كدارانى داعش له شه‌واندا به ئاشكرا هاتووچۆ ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌ك گوندیان خستووه‌ته ژێر كۆنترۆڵى خۆیانه‌وه و كۆبوونه‌وه به هاووڵاتیان ده‌كه‌ن و داوى هاوكاریشیان لێده‌كه‌ن”.
باسیشى له‌وه كرد، چه‌ندین ناوچه هەن هیچ هێزێكى عێراقیى تێدا نییه و ته‌نها چه‌كدارانى داعش بوونیان هه‌یه کە ئه‌مه‌ش وایكردووه ژماره‌یه‌ك گوند چۆڵ ببن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


