زانکۆی سلێمانی دەستدەکاتەوە بە خوێندن

0
1622

SNN

زانکۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت “رۆژی (یەکشەممە) رێکەوتی (4/10/2020) یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن بێت بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس لە زانکۆکەمان”.

لە راگەیەنراوێکدا زانکۆی سلێمانی ئاشکرایکردووە “خوێندن بەشێوازی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەبێت بۆ ماوەی 6 ھەفتە، پاشان دواتر بەپێی تایبەتمەندی وانە و کۆلێجەکان خوێندن بەشێوازی (ئاوێتە) بەردەوامیی پێدەدرێت”.

دەقی راگەیەنراوەکە:

دەستپێکردنی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی

پشت بەست بە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بە ڕەچاوکردنی پەتای کۆرۆنا و پاراستنی تەندروستی خوێندکاران و دابینکردنی پێداویستی بەشە ناوخۆییەکان، پاش جەختکردنەوە لەسەر شێوازی خوێندنی ئاوێتە بۆ ساڵی خوێندنی 2020 – 2021 بڕیاریدا کە رۆژی (یەکشەممە) رێکەوتی (4/10/2020) یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن بێت بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس لە زانکۆکەمان، کە بەشێوازی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەبێت بۆ ماوەی 6 ھەفتە، پاشان دواتر بەپێی تایبەتمەندی وانە و کۆلێجەکان خوێندن بەشێوازی (ئاوێتە) بەردەوامیی پێدەدرێت.

ھەر بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن لەسەرجەم خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ دەکەین، بەھیوای سەرکەوتن و تەندروستی بۆ ھەموو لایەک.

23/9/2020

راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this