باڵیۆزی ئەرمینیا: تورکیا چەکدارانی سووری بۆ ئازەربەیجان گواستووەتەوە

SNN
باڵیۆزی ئەرمینیا لە رووسیا رایگەیاند، تورکیا نزیکەی چوار هەزار چەکداری سووری بەگرێگیراوی لە باکووری سوریاوە بۆ ئازەربەیجان گواستووەتەوە تا لە شەڕی ناگۆرنۆ کاراباخ-دا بەشدارییان پێبکرێت.
لەلایەکی دیکەوە روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دووپاتیکردووەتەوە کە چەکدارانی سوری نزیک لە تورکیا بۆ ئازەربەیجان گواستراونەتەوە، ئەوەشی ئاشکراکردووە، چەکدارەکان سەر بە هەردوو گروپی سوڵتان موراد و عەمشات-ن، پێشترر لە گوند و شارۆچکەکانی عەفرین جێگیرکرابوون.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە دەست روانگەکە کەوتووە، ئەو چەکدارانە هەر یەکەیان لە بەرامبەر هەزار و 500 بۆ دوو هەزار دۆلار شەڕیان پێدەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە حیکمەت حاجییف جێگری سەرۆکی ئازەربەیجان رەتیدەکاتەوە کە هاوکاری لە تورکیا وەرگرتبێت.
لە دوای دەستپێکردنی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربەیجان، تورکیا پشتیوانی خۆی بۆ ئازەربەیجان نیشاندا و رایگەیاند، بە هەر شێوازێک بخوازن هاوکارییان دەکەن.
More News
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
22 mins لهمهوپێش -
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
22 mins لهمهوپێش



