یه‌كێتى رازى بووه به‌وه‌ى كه‌سێكى دیكه خۆى له‌سه‌ر پشكى خورماتوو هه‌ڵبژێرێت

خورماتوو
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له چوارچێوه‌ى ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان زۆرینه‌ى ده‌نگى كورده له سنووره‌كه، به‌ڵام ئاماده‌یه كه‌سێكى تر له هه‌ر لایه‌نێك خۆى له‌سه‌ر پشكى خورماتوو هه‌ڵبژێرێت و پشتگیریشى ده‌كه‌ن.
كه‌ریم شوكر به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى حه‌مرینى یه‌كێتى به SNNى راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى وه‌كو یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان زۆرینه‌ى ده‌نگى لایه‌نه سیاسییه‌كانیان له سنوورى خورماتوو هه‌یه، به‌ڵام ئاماده‌ن كه‌سێك ده‌ستنیشان بكرێت له هه‌ر لایه‌نێكى دیكه بێت له حزبه كوردستانییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.
وتیشى، “وه‌كو یه‌كێتى هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سێك سه‌ربخه‌ن له‌و پرۆسه‌یه و گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه كورد بێت و لایه‌نه‌كانى دیكه هه‌موویان رایان له‌سه‌ر بێت ئه‌وكات وه‌كو یه‌كێتى پشتگیریشى ده‌كه‌ن و هه‌موو هه‌وڵێكى بۆ ئه‌ده‌ن”.
كه‌ریم شوكر ئه‌وه‌شى راگه‌یاند: وه‌كو یه‌كێتى ته‌نها مه‌به‌ستیانە كورد له خورماتوو نوێنه‌ریان هه‌بێت له ئه‌نجوومه‌نى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق و بتوانێت خزمه‌تى ناوچه‌كه بكات.
به‌پێى زانیارییه‌كان پارێزگارى سه‌لاحه‌دین كه خورماتوو و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كوردى سنووره‌كه سه‌ر به‌و پارێزگاریه 12 كورسی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى بۆ دانراوه، پێشتر كورد له‌و پارێزگایه ته‌نها له خولى یه‌كه‌م توانیویه‌تى یه‌ك كورسى به‌ده‌ست بهێنێت.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



