عه‌ره‌بى سونه‌و توركمانه‌كان نیازیان هه‌بووه كه‌ركوك بۆ دوو بازنه دابه‌ش بكه‌ن

کەرکوک
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له چورچێوهى ئاماده‌كارییه‌كان بۆ چۆنێتى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، عه‌ره‌به سوونه و توركمانه‌كان پێشنیاریان كردووه كه‌ركوك ته‌نها بۆ دوو بازنه دابه‌ش بكرێت و سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق بیرۆكه‌كه‌ى له نێو په‌رله‌مان راگه‌یاندووه، به‌ڵام فراكسیۆنه كورده‌كان ره‌تیان كردووه‌ته‌وه.
جه‌مال شوكر ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به SNNى راگه‌یاند: له دانیشتنى كۆتایى په‌رله‌مانى عێراق بۆ گرتبه‌رى رێكاره‌كانى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق بیرۆكه‌یه‌كى له‌باره‌ى كه‌ركووكه‌وه خستووه‌ته‌ڕوو كه له‌سه‌ر داواى عه‌ره‌به سوونه‌كان و توركمانه‌كان ناوچه‌كه دابه‌شى ته‌نها دوو بازنه بكرێت.
وتیشى، “له كاتێكدا هه‌موو پارێزگاكان به پێى گه‌وره‌و بچووكى به سه‌ر پێنج یان سێ بازنه دابه‌ش ده‌كرێن، به‌ڵام نیازیان هه‌یه كه‌ركوك حاڵه‌تى تایبه‌تى بۆ دابنرێت، بۆیه وه‌كو كورد له په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه و نه‌یانهێشتووه ئه‌و پێشنیاره بچه‌سپێندرێت”.
جه‌مال شوكر باسیشى له‌وه‌كرد، هه‌رچه‌نده حهبهلوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان وتویهتى پێشتریش كه‌ركوك تایبه‌تمه‌ندێتى له‌به‌رچاو گیراوه، به‌ڵام له هیچ هه‌ڵبژاردنێكى په‌رله‌مان كه‌ركوك جیانه‌كراوه‌ته‌وه هاوشێوه‌ى پارێزگاكانى تری عێراق بووه و ته‌نها له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا چه‌ند خولێك هه‌ڵبژادنى بۆ نه‌كراو دواتریش به بریارێك ئه‌نجومه‌نه‌كه و هه‌موو ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى دیكه له كارخران.
سه‌باره‌ت به خراپى دابه‌شكردنى كه‌ركوك بۆ دوو بازنه ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بازنه‌كان فراوانتربن ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه باشتر ده‌توانرێت كۆنترۆڵ بكرێت‌و هاوكات پێویستیش ناكات كه‌ركوك جیاوازبێت، هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌یه‌كى دیكه‌ش هه‌یه ئایا ئه‌و بازنانه چۆن ده‌بن و له داهاتوودا چى میكانیزمێكیان بۆ داده‌نرێت ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كى دیكه‌یه.
جه‌مال شوكر ئاماژەى به‌وه‌شدا، “پرسى ئه‌وه‌ى كه‌ركووك بكرێته دوو بازنه‌وه له دانیشتنى كۆتایى رێگه‌ى پێنه‌درا و تاوه‌كو 10 ئۆكتۆبه‌ریش په‌رله‌مان كۆنابێته‌وه بۆیه ره‌نگه له داهاتوودا دیسانه‌وه ئه‌وپرسه بخرێته‌وه به‌رباس و گفتوگۆ كردن له په‌رله‌ماندا”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



