تورکیا سەربازەکانی لە سوریاوە بۆ ئازەربێجان دەگوازێتەوە

بەکڕیگیراوانی تورکیا لە لیبیا
SNN
روانگهی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرای كرد، پرۆسهی گواستنهوهی چهكدارانی سووری بۆ ئازەربێجان لە رێگەی كۆمپانیا ئهمنییهكانی توركیاوە بووه و تا ئێستاش 850 چهكدار گهیشتوونهته ئازەربێجان. و سێ لەو چەكدارانە كوژراون.
راشیگەیاندووە: 530 چەكداری سووریی سەر بە توركیا بە رێگای كۆمپانیا ئەمنییەكانی توركیاوە گواستراونەتەوە بۆ ئازەربێجان، بەمەش ژمارەی چەكدارنی كە تاكو ئێستا بۆ ئازەربێجان گۆاستراونەتەوە گەیشتووەتە 850 چەكدار. ئامادەكاری بۆ ناردنی ژمارەیەكی دیكەش دەكرێت لەو چەكدارانە، زۆربەی ئەو چەكدارە سوورییانەی بۆ ئازەربێجان گواستراونەتەوە، لە پێكھاتەی توركمانن و بەبیانووی پرسی نەتەوەیی چونەتە ئەو وڵاتە. رەتیشكردەوە توركیا 4 ھەزار چەكداری ناردبێتە ئازەربێجان.
More News
-
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
8 hours لهمهوپێش



