
کارمەندێکی تەندروستی له تاقیگهیهكى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN – كارزان محه‌مه‌د
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستيى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا به به‌راورد به پارێزگاكانى تر جێگیره، ده‌شڵێت: “سوپاسى هاووڵاتییان ده‌كه‌ین چونكه رێژه‌یه‌كى باشیان دێن و پلازما ده‌به‌خشنه نه‌خۆشانى كۆرۆنا”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه د. هێرش سه‌ید سه‌لیم، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستيى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند: “به به‌راورد به پارێزگاكانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له سلێمانى جێگیره، هه‌رچه‌نده نابێت ئه‌و راستییه له‌بیر بكه‌ین كه رێژه‌ى مردن به ڤایرۆسه‌كه به‌رزه”.
له‌باره‌ى رێژه‌ى به‌خشینى پلازما له پارێزگاى سلێمانى، د. هێرش سه‌ید سه‌لیم ئاشكرایكرد: “سوپاسى هاووڵاتییان ده‌كه‌ین كه به‌ده‌م داواكارییه‌كانمانه‌وه دێن و پلازماى خۆیان ده‌به‌خشنه نه‌خۆشانى كۆرۆنا، چونكه تا ئێستا 983 نه‌خۆشى چاكبووه‌وه پلازمایان به‌خشیووه و زیاتر له هه‌زار نه‌خۆش سوودیان لێ بینیووه و ژیانیان رزگاربووه”.
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستيى سلێمانى داوا له هاووڵاتییان ده‌كات زیاتر خۆیان بپارێزن و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “داواكارین هاووڵاتییان نه‌ڕۆنه ده‌ره‌وه و دوورى كۆمه‌ڵایه‌تى بپارێزن، ئه‌گه‌ر ناچاربوون بچنه شوێنه گشتییه‌كانیش ماسك ببه‌ستن، چونكه ئه‌گه‌ر پابه‌ندنه‌بن ئه‌وه زۆر به ئاسانى رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا به‌رزده‌بێته‌وه”.
به‌پێى ئاماره‌كانى وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێری رابردوودا 673 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 24 کەسیش گیانیان لەدەستدا، له‌به‌رامبه‌ردا 430 کەس ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه.
له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا کۆی ژمارەی تووشبووانی هەرێم گەیشتۆتە 47 هه‌زار و 810 کەس، لەو ژمارەیە هه‌زار و 749 کەس گیانیان لەدەستداوە، 30 هه‌زار و 605 کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
More News
-
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
7 hours لهمهوپێش



