کازمی بۆ یادی خۆپیشاندانەکانی عێراق، ئەم حکومەتەی عێراق بەرهەمی خۆپیشاندان و خوێنی گەنجانە

SNN
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشێک لە گەنجان دووبارە رژانەوە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا بۆ یادی یەک ساڵەی خۆپیشاندانەکانی “تشرین” وەک گەنجانی عێراق ناوی دەبەن، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: پێویستە خۆپیشاندان و بەشێوەی ئاشتاینە بێت و گوزارشتبێت لە ڕای گشتی.

لە راگەیەندراوێکی کازمیدا ئاماژە بەوە دەکات: “ئەم حکومەتەی کە ئێستا بوونی هەیە بە پلان و نەخشەی خۆپیشاندەران هاتۆتە کایەوە، بە ئەمەک دەبین بەرامبەر داواکاری و خوێنی شەهیدانی عێراق”.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی کازمیدا هاتووە” بە هەموو جۆرێک دەستوەردانی دەرەکی لە وڵاتەکەمان دووردەخەینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لەمساڵدا وڵاتەکەمان تووشی چەند قەیرانێکی سەختی ئابووری و دابەزینی نرخی نەوت بۆتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڤایرۆسی کۆرۆنا کە قەیرانێکی بەردەوامە و نوێدەبێتەوە بارگرانی لەسەر عێراق دروستکردووە”.

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی 2019وە خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری لە بەغدا و ناوچە جیاوازەکانی عێراق دەستیپێکردوو نزیکەی 500 هاووڵاتی کە زۆربەیان گەنج بوون، بوونە قوربانی بە گولەی هێزە ئەمنییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکی زۆر لە چالاکە بەناوبانگەکان لە کات و شوێنی جیاوازدا تیرۆر کران.
More News
-
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
2 hours لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
23 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
October 27, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
2 hours لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
23 hours لهمهوپێش



