
بارانبارینى به‌خوڕ | فۆتۆ: Truth-Seeker
SNNـ بڕیار محەمەد
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییەکانی کەش و هەوای 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
بژار ئەکرەم بەڕێوەبەری راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایتی گشتی کەشناسی بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، هه‌روه‌ها له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پله‌كانی گه‌رمای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، كه ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 36 پلەی سیلیزی دەبێت، لە سلێمانی 34 پله، دهۆک 32 پله، کەرکوک 38 پلەی سیلیزی.
راشیگه‌یاندووه: سبه‌ی هه‌ینی پله‌ی گه‌رمی پارێزگاكانی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 36 پلە، سلێمانی 33 پلە، دهۆک 32 پله، کەرکوک 38 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



