
دەروازەیەکی سنوری نێوان عێراق و ئێران
SNN
لەسەر داوای حکومەتی عێراق و بەبۆنەی مەترسی تەندروستییەوە، لە ماوەی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێندا سەرجەم سنوورە وشکانییەکان لەگەڵ عێراق دادەخرێت و گەشتە ئاسمانییەکانیش رادەگیرێن.
لیژنەی حکومی تایبەت بە رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن لە ئێران رایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی داواکاری حکومەتی عێراق سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە دادەخرێن و تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانیش بە شێوەی کاتی رادەگیرێن.
باسی لەوەشکردووە، ئەوەی لەبارەی رێگەپێدان بە چوونە ناوەوەی زیارەتکارانی چلە لەسەر زاری بەرپرسانی عێراقیەوە بڵاوکراوەتەوە دوورە لە راستیەوە و بەهۆی بەردەوامی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەردوو وڵات لە ماوەی رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن هەموو جۆرە گەشتێک لە ئێرانەوە بۆ ئەو وڵاتە قەدەغەیە.
لەماوەی رابردوودا حکومەتی عێراق رایگەیاندبوو بەهۆی دۆخی کۆرۆناوە ئەمساڵ رێگە بە زیارەتکارانی بیانی نادەن بەشداری لە رێوڕەسمەکانی چلەدا بکەن.
بڕیارەی رۆژی هەشتی ئەم مانگە رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن بەڕێوەبچن و لە ساڵانی رابردوودا نزیکەی یەک ملیۆن زیارەتکاری بیانی شیعە کە زۆرینەیان ئێرانی بوون بەشدارییان لەو رێوڕەسمەدا دەکرد.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
19 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
22 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
22 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
19 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
22 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
22 hours لهمهوپێش



