
SNN
بەڕیوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، رایگەیاندووە، لە کاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێم و تورکیا تا کاتێکی نادیار رادەگیرێن.
ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد: “ئێوارەی دوێنێ لە رێگەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقەوە ئاگادارکراینەوە کە بە فەرمی وەزارەتی تەندروستیی تورکیا داوای لە دەستەی هێڵە ئاسمانییە مەدەنییەکانی تورکیا کردووە کە گەشتەکانی بە گشتی لەگەڵ عێراق رابگرێت”.
وتیشی: جگە لە هەرێم، لە عێراقیش ئەمشەو گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ تورکیا رادەگیرێن.
له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى بلیتى فڕۆكه‌یان كڕیوه و ده‌یانه‌وێت گه‌شت بۆ توركیا بكه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر باسى له‌وه كرد: “پێویسته ئه‌و كه‌سانه سه‌ردانى ئۆفیسى توركیش ئێرڵاین و پێگاسوس و هێڵى ئاسمانیی عێراقی بكه‌ن”.
دەشڵێت: ئه‌و گه‌شتانه ده‌مێنن كه خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له توركیاوه ده‌هێننه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه.
راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێم و عێراق لەگەڵ تورکیا، لەسەر داوای حکومەتی تورکیا بووە، لە چوارچێوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
20 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
20 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
23 hours لهمهوپێش



