
لالیگا
کەناڵی کواترۆی ئیسپانی کاتی دەستپێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا ئاشکرا دەکات ، کە لە ئێستادا بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خولەکە راگیراوە.
بە پێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوەیە، 20ی حوزەیران کاتی دەستپێکردنەوەی خولەکە دەبێت و 26ی ئەیلوول دەبێت کۆتایی بێت، بەڵام ئەگەر لە ماوەی ئەم بەروارە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیسپانیا بەرەو خراپتر نەڕوات، بەومەرجە یارییەکان بەردەوامی دەبێت و ئەو ماوەی بۆی دیاری کراوە دەستپێدەکات و کۆتایی دێت.
هەروەها هەموو یانەیەکی خولەکە لە هەفتەیەک 2 یاری ئەنجام دەدەن و کۆتایی بەو 11 هەفتەی خولەکە دەهێنن کە ماوە.
لە ئیسپانیا لە ئێستاوە یانەکان دەستیان بە ئامادەکارییەکان کردووەتەوە بە جیا و لە 15ی ئەم مانگە مەشق و راهێنانی بە کۆمەڵ ئەنجام دەدرێتەوە.
خولی ئیسپانیا 27 هەفتەی لێ تەواو بووە، یانەی بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ لە پلەی یەکەم دەبینرێت و ریاڵ مەدرید بە 56 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.
More News
-
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
13 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
20 mins لهمهوپێش -
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
24 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
October 26, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
13 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
20 mins لهمهوپێش -
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
24 hours لهمهوپێش



